سەقز ئارشیڤ - Page 6 of 8 - KHRN

حوزه‌یران 11, 2023

دەستبەسەرکردنی ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی جۆزەردان (١٠ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز و ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە، دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە. دەوترێت ئەیوب جەوانپوور بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە...

زیاتر
ئایار 22, 2023

تێکدانی مەزاری ژینا ئەمینی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە

  ڕۆژی ڕابردوو ٣١ی گوڵان (٢١ی مەی) کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر مەزاری ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز و جامی سەر بەردەکەیان شکاندووە. هەروەها لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز بە هەڕەشە و گوشار ڕێگرییان کردووە لە دروستکردنی کەپر بەسەر مەزارەکەی ژینا ئەمینییەوە. ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: «بە داخەوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە کەسانێکی سووک و بێشەرم کە لە...

زیاتر
نیسان 17, 2023

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کورد، دوای ٧٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا. ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا (٨ی فێبرییەی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. عوسمان ئیسماعیلی لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەدا...

زیاتر

سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) سلێمان عەبدی، مامۆستا و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز و زێویە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا. ئەم مامۆستا کوردە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (١٩ی مارس) بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە سەقز...

زیاتر

بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی مامۆستایانی سەقز دژ بە بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی سلێمان عەبدی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) کۆمەڵێک لە مامۆستایانی سەقز دژ بە بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی سلێمان عەبدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی ئەم شارەدا کۆ بوونەوە. ئەم مامۆستایانە بە هەڵدانی پلاکارد و وتنەوەی دروشمی پشتیوانیکردن لە سلێمان عەبدی، داوای ئازادکردنی ئەم مامۆستایانە کرد. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (١٩ی...

زیاتر
ئازار 7, 2023

بەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە

دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) بە مەبەستی بەرپەرچدانەوە و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕێکخراو و پلانداڕێژراو بە گازی کیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان و ژەهراویکردنی قوتابییان، زنجیرەیەک گردبوونەوە لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی کرماشان، سنە و سەقزدا بەڕێوە چوو. لە گردبوونەوەی مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابییان لە سنەدا هێزەکانی یەکەی تایبەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمە هێرشیان کردە سەر...

زیاتر

لە سەقز زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ڕەشەمە (٥ی مارس) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی کەیۆمەرس زەرغامی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە. لە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠دا (٨ی ژوەنی ٢٠٢١) تەرمی سووتاوی گوڵاڵە شێخی، هاوسەری ئەم هاووڵاتییە، لە نزیک گوندی «چاپانی خواروو»ی سەقز دۆزرایەوە. دوای ئەوەی بنەماڵەی گوڵاڵە...

زیاتر
شوبات 9, 2023

دەستبەسەرکردنی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی ڕێبەندان (٨ی فێبرییە) عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامی شوهەدای شاری سەقز دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. عوسمان ئیسماعیلی لە چالاکانی کرێکاریی ناسراوە کە چەندین...

زیاتر