سەقز ئارشیڤ - Page 4 of 8 - KHRN

دەستبەسەرکردنی شێرکۆ حیجازی، وەرزشکار و چالاکی مەدەنی، لە سەقز

شێرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی لیژنەی فووتباڵی شاری سەقز، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە شەقامێکی نزیکی شوێنی کارەکەی لە شاری سەقز بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

زیاتر

سەدان چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کرد

زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی، ئەکادیمیسیەن، چالاکی مەدەنی و سیاسی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دادواکاری گشتیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کردووە. لەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، وتراوە کە «دوکتور سامان پاشایی، ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆ و پاڵەوانی وەرزشی» لە نزیکەوە دەناسن و لەسەر ئەم بنەمایە شایەتی دەدەن کە ئەم وەرزشکارە «کەسایەتییەکی زانستی، کۆمەڵایەتی، پڕکەڵکەڵە و دڵسۆز...

زیاتر

دایک و باوکی ژینا ئەمینی: ڕێورەسمی ساڵیادی کچەکەمان لەسەر مەزارەکەی بەڕێوە دەبەین

دایک و باوکی ژینا ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی ئەمجەد ئەمینی لە ئینستاگرامدا بڵاو کراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە ڕێورەسمی یەکەم ساڵیادی کچەکەیان لەسەر مەزارەکەی لە شاری سەقز بەڕێوە دەبەن. لە بەیاننامەکەی موژگان ئێفتخاری و ئەمجەد ئەمینیدا کە بە ڕستەی «بە ناوی یەزدانی دادگەر»ەوە دەستی پێ کردووە، ڕوو لە «هاووڵاتیانی ڕێزدار» و «خوشکان و برایانی هێژا» وتراوە: «ئێمە، بنەماڵەی ژینا، وەکوو هەموو بنەماڵەیەکی داخدار، لە ساڵیادی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سارۆ موستەئجیر، خالید مێهرئاسا، ئەمیر ئەرژەبگن و ستار ئەرژەنگی لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سارۆ...

زیاتر

لە سەقز زیندانییەک لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی وەفا خەرامانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر کرابوو. ئەم زیندانییە لاوەی...

زیاتر
ئاب 25, 2023

چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە حوکمەکەدا ئەم چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە...

زیاتر