سەقز ئارشیڤ - Page 5 of 8 - KHRN

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سامان پاشایی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا / گوشاری لێپرسەوە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ

سامان پاشایی پاڵەوانی پێشووی زۆرانی تازەلاوانی جیهان، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری وەرزشی خەڵکی سەقز کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە دەروازەی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ، کەوتووەتە ژێر گوشاری قورسی لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت کە سامان پاشایی سەرئەنجام دوای ٤٥ ڕۆژ توانیویەتی چاوی...

زیاتر

لەسەر چارەنووسی سامان پاشایی، پاڵەوانی پێشووی زۆرانی تازەلاوانی جیهان، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە

سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سامان پاشاییدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم وەرزشکارە کوردە بەردەست نەکەوتووە. سامان پاشایی پاڵەوانی پێشووی زۆرانی تازەلاوانی جیهان، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری وەرزشی خەڵکی سەقزە کە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە کاتی گەڕانەوەدا لە سنەوە بۆ سەقز لە بەردەم بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی ئەم شارەدا لە لایەن...

زیاتر

سامان پاشایی، پاڵەوانی پێشووی زۆرانی لاوانی جیهان، دەستبەسەر کرا

سامان پاشایی، پاڵەوانی پێشووی زۆرانی لاوانی ئێران و جیهان، مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەری وەرزشیی خەڵکی سەقز، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە دەروازەی شاری سەقز دەستبەسەر کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕ (٢ی جولای) سامان لە سنەوە بۆ سەقز دەگەڕایەوە کە لە بەردەم بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی...

زیاتر

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...

زیاتر
حوزه‌یران 27, 2023

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ (٢٦ی ژوەن) ٢ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقزی پارێزگای کوردستان بە ناوەکانی میلاد فازڵپوور و هێمن حسەینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ (٢٦ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میلاد فازڵپوور لە گوندی «ملقەڕنێ»ی سەقز و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر...

زیاتر
حوزه‌یران 11, 2023

دەستبەسەرکردنی ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی جۆزەردان (١٠ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز و ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە، دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە. دەوترێت ئەیوب جەوانپوور بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە...

زیاتر