سەقز ئارشیڤ - Page 3 of 8 - KHRN

ئه‌یلول 19, 2023

بەردەوامبوونی کەشی سەربازی-ئەمنی و گوشاری سەر بنەماڵەی دادخوازان لە شارە جیاوازەکاندا

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز و بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای پاسداران تا ئێستایش بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە لە دەروازەکانی ئەم دوو شارەدا ماونەتەوە و کۆنترۆڵی هاتوچۆی هاووڵاتیان دەکەن. ئەم هێزانە و هێزەکانی یەکەی تایبەت لە شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی ئەم دوو شارەدا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە. هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شارەکانی دێولان و سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، لەبەر...

زیاتر
ئه‌یلول 17, 2023

فەردین جەعفەری لە دۆخێکی ناجێگیردایە

فەردین جەعفەری، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵانی خەڵکی گوندی «مامەشا»ی سەقز کە دوێنێ ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) لە نزیک گۆڕستانی ئایچیی سەقز کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گوللە بەر سەری کەوتووە، لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوەدا بۆ گوندەکەی خۆی، لە نزیک مەیدانی زیندان بەرەو جادەی ئایچی...

زیاتر
ئه‌یلول 15, 2023

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو...

زیاتر
ئه‌یلول 13, 2023

دەرکردنی حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباری بۆ مامۆستای کورد شیلان یووسفی لە لایەن لیژنەی لێپێچینەوەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێرانەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لیژنەی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی ئێران حوکمی خانەنشینکردنی ئیجباریی شیلان یووسفی، مامۆستای کوردی خەڵکی سەقز، کە پێشتر لە لایەن لیژنەی یەکەمی لێپێچینەوە ئیدارییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و فێرکاریی پارێزگای کوردستانەوە دەرکرابوو، وەک خۆی پەسەند کردووەتەوە. لەم حوکمەدا پلەی کاریی ئەم مامۆستا کوردەیش دوو پلە دابەزێنراوە. شیلان یووسفی، مامۆستای فیزیای دواناوەندییەکانی سەقز...

زیاتر
ئه‌یلول 13, 2023

بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چەند کاتژمێری لە ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی؛ بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی ئەمینی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی کچەکەیاندا

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە لەم دوو حەفتەیەی دواییدا ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، چوار جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە دوایین حاڵەتدا ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای ئامادەبوون لەم...

زیاتر

حەوت هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان و سەقز دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، لانیکەم ٧ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد بە ناوەکانی هێرۆ قەدیمی، تاهیر سوڵتانی، ئەحمەد موعەزێز، ئومید تووتی، قادر فەتحوڵڵاهی، حەسەن چاکوچ و حسەین چاکوچ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەقز و بۆکان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی خەرمانان (١٢ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان...

زیاتر