سەوڵاوا ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی «دێوەزناو»ی سەر بە شاری سەوڵاوا و سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەم گوندەیان بە ناوەکانی ئومید شەهداد، عومەر حسەینی و عەلی حسەینی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئومید شەهداد، عومەر حسەینی و عەلی حسەینی لە گوندی «دێوەزناو»دا و ئەم...
زیاترگیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان و سەردەشتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) پێنج کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامانەوە داکەوتن. لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شۆڕش شوکری، خەڵکی مەریوان، گیانی لە دەست دا و ٤ کۆڵبەرەکەی تریش بریندار بوون. هاوکات کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبووبەکر ماخووزی فەرد بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی «دەشتی وەزێنە»ی سەردەشتەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ...
زیاترفەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە سنە دەستبەرسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی «کۆڵیژ»ی سەوڵاوا، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەرسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کرابوو و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوای سەردانکردنی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن
٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش بەبێ مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٣ چالاکە ژینگەپارێزە...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگری کۆساڵانی سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کۆساڵان چووبوونە ناوچەکە، دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگرەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی کامێران کە لە جەند ساڵی...
زیاتربەردەوامبوونی میلیتاریزەکردن و تێکدانی ناوچەی پارێزراوی کوێستانی کۆساڵان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
مانۆڕی سەربازیی «موحەڕەم»ی قەرارگای شەهرامفەر و سوپای بەیتولموقەدەس لە پێنجەم ڕۆژدا لە ناوچەی ژینگەپارێزراوی کوێستانی کۆساڵانی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووەتەوە. هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، درۆنەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کامێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا دەسووڕێنەوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کۆساڵان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە سوپای...
زیاتربەردەوامبوونی تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی کامێران، سەوڵاوا و مەریوانی پارێزگای کوردستان، ئەم ناوچانەی بە قورسی میلیتاریزە کردووە و هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵاندا، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چیای «قەلەبەرد»ی مەریوانیش لە لایەن سوپاوە تۆپباران کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای پاسداران کە بە تۆپ و کاتیوشا...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە هەورامان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی جۆزەردان (١٣ی ژوەن) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «سلێن»ی هەورامانی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بە ناوی عارف ئەدوایی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت کاتژمێر ٦ی بەیانیی ئەمڕۆ هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکان بە چەندین ئۆتۆمبیل چوونەتە ناو گوندی سلێن و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. ئەم...
زیاترتۆپبارانکردنی چیای کۆساڵانی سەوڵاوا و ڕەوانەکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم ناوچەیە
چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی «کۆساڵان»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە تۆپبارانکردن و هەناردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم کوێستانە دەکەن. بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) بەشێک لە چیای کۆساڵانیان لە بەرزاییەکانی گوندی «ڕەزاو» تۆپباران کردووە و نیوەڕۆیش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە...
زیاتر