لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 21 of 21 - KHRN

ته‌مموز 28, 2022

پێنج زیندانی لە ورمێ و سنە لە سێدارە دران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ئومید ئیبراهیمی و سالار نەسیری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم دوو زیندانییە لە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕدا (٢٩ی ژوەن) لەگەڵ شاکر بێهرووز، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. ئەم دوو هاووڵاتییە تورکەی خەڵکی ورمێ چەند ساڵ لەمەوپێش...

زیاتر
ته‌مموز 22, 2022

لە یەزد ژنێک و دوو پیاوی بەندکراو لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی ڕوبابە (نازناو نادیارە)، ئەمیر ئوجاقی و حەیدەر هیبۆزادە لە زیندانی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کراوە. ئەم ٣ زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ (١٩ی جولای) بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. ئەمیر ئوجاقی، خەڵکی کرماشان، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە...

زیاتر

لە ورمێ دوو زیندانی لە سێدارە دران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمە (١٥ی مارس) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم دوو زیندانی بە ناوەکانی پەیمان باباخانی و میرعەلی حسەینی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی قەساسی نەفس (ئێعدام)یان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم دوو زیندانییەی خەڵکی ورمێ بە کۆمەڵ لەگەڵ ٣ زیندانیی تردا بە ناوەکانی جەعفەر ئیسماعیلی، عوسمان سەحرایی و سەعدۆ...

زیاتر

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئیبراهیم نەسیریخاە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە سڕکەرەکان»ـەوە حوکمی ئێعدامی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ناوبراو پێشتر و لە خاکەلێوە و گەلاوێژی ئەمساڵیشدا (ئاوریل و ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

زیاتر

لە کرماشان زیندانییەکی مەحکووم بە قەساس لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی موسەیب فەرەجی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی ئێعدام (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. موسەیب فەرەجی ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «چەقاکەبوود»ی شەهابات، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتن» دەستبەسەر کرابوو. برایەکی تریشی بە ناوی حەیدەر فەرەجی لە نزیکەی ١٠...

زیاتر
كانونی دووه‌م 27, 2022

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی میرسوڵتان ئەمیری لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. میرسوڵتان ئەمیری، باوکی ٤ منداڵ و خەڵکی شنۆ، نزیکەی ٣ ساڵ و نیو لەمەوپێش لەگەڵ منداڵەکەی، شەهریار ئەمیری، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ برابوویەوە. حوکمی لەسێدارەدانی شەهریار ئەمیری پێشتر لە ڕێکەوتی ١٢ی...

زیاتر