ژینا ئەمینی ئارشیڤ - Page 5 of 38 - KHRN

پارسا قوبادی، برینداری خۆپیشاندانەکان، لە کرماشان دەستبەسەر کرا

پارسا قوبادی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان کە ڕۆژی ٣٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٢١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە شاری کرماشان کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان و هەردوو چاوی بریندار ببوو، ڕۆژی ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و تا ئەستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی گیانبەختکردوان؛ ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کران

لە درێژەی گوشاری دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە ڕۆژی ڕابردوو بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) سەفا عائیلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کاتژمێر ١٣ی ئەمڕۆ ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) ئەم هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. ئەم هێزانە هەروەها هێرشیان...

زیاتر
ئه‌یلول 4, 2023

دەرکردنی دوکتور بێهرووز چەمەنئارا لە لیژنەی زانستیی زانکۆی کوردستان

دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، ئەندامی لیژنەی زانستیی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە سەڵاحییەتی بۆ بەردەوامبوونی ئەندامێتییەکەی لە لیژنەی زانستیدا لە لایەن ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لە نامەکەیدا وێرای ئاماژەدان بە نووسینی ناوی لە هەندێ ڕاگەیاندنی «ئاڕاستەکراو و سەر بە دامودەزگاکانی دەسەڵات» و لە کۆمەڵە لیستێکی هاوشێوە و لەژێر ناوی...

زیاتر