ژینا ئەمینی ئارشیڤ - Page 4 of 38 - KHRN

زاڵکردنی کەشی ئەمنیی قورس بەسەر شارەکانی کوردستاندا دوابەدوای ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزی سەربازی / بانگهێشتکردنی سەدان هاووڵاتی و چالاکی کورد بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا و دوابەدوای ڕەوانەکردنی بەربڵاوی هێزەکانی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ئینتیزامی و سوپای پاسداران بۆ شارەکانی ورمێ، بۆکان، مەهاباد، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، کامێران، جوانڕۆ، کرماشان، شاباد، ئیلام و ئاودانان، کەشێکی ئەمنیی قورس باڵی بەسەر ئەم شارانەدا کێشاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران هێزی یەکەی تایبەتی پۆلیسی ئینتیزامی...

زیاتر
ئه‌یلول 13, 2023

بانگهێشتکردن و لێپرسینەوەی چەند کاتژمێری لە ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی؛ بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی ئەمینی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی کچەکەیاندا

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە لەم دوو حەفتەیەی دواییدا ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، چوار جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە ژێر لێپرسینەوە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە دوایین حاڵەتدا ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبەر) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای ئامادەبوون لەم...

زیاتر

چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە و سەقز دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی سەمیرا ئەحمەدی، ئیسماعیل بەرخورداری، کووروش عەبدی و ئومید کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەقز و دیواندەرە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان (١٣ی سێپتامبەر) سەمیرا ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە شەقامی فیردەوسیی ئەم شارە و لە...

زیاتر

بانگهێشتکردنی بنەماڵەی عیرفان خەزایی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان (٩ی سێپتامبەر) چوار ئەندامی بنەماڵەی عیرفان خەزایی، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە ڕێی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شەهریاری پارێزگای تاران. یەزدان خەزایی، برای عیرفان، لە لاپەڕەکەی خۆی لە ئینستاگرامدا ڕایگەیاندووە کە خۆی، باوکی، براکەی و هاوژینی براکەی دەبێ ڕۆژی یەکشەممە (ئەمڕۆ) سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن. عیرفان خەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی کەنگاوەری پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شەهریاری پارێزگای تاران، لە...

زیاتر

دایک و باوکی ژینا ئەمینی: ڕێورەسمی ساڵیادی کچەکەمان لەسەر مەزارەکەی بەڕێوە دەبەین

دایک و باوکی ژینا ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی ئەمجەد ئەمینی لە ئینستاگرامدا بڵاو کراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە ڕێورەسمی یەکەم ساڵیادی کچەکەیان لەسەر مەزارەکەی لە شاری سەقز بەڕێوە دەبەن. لە بەیاننامەکەی موژگان ئێفتخاری و ئەمجەد ئەمینیدا کە بە ڕستەی «بە ناوی یەزدانی دادگەر»ەوە دەستی پێ کردووە، ڕوو لە «هاووڵاتیانی ڕێزدار» و «خوشکان و برایانی هێژا» وتراوە: «ئێمە، بنەماڵەی ژینا، وەکوو هەموو بنەماڵەیەکی داخدار، لە ساڵیادی...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی دادخوازان؛ دەستبەسەرکردنی ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی دیواندەرە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی خەرمانان (٧ی سێپتامبەر) ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لە شەقامێکی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئومید قەدیمی لەم حەفتانەی دواییدا چەندین جار لەبەر چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێست و لێپرسینەوەی لێ کرابوو. دامودەزگا ئەمنییەکانی...

زیاتر