ژینا ئەمینی ئارشیڤ - Page 2 of 38 - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2023

دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سبەینێ بەڕێوە دەچێت

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ دووشەممە ١٠ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. یەکەم کۆبوونەوەی دادگاکە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) بەڕێوە چوو، بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان و سێ هاووڵاتیی دیکە لە سەقز

ئێوارەی دوێنێ ٥ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکروانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات لە دەروازەی شاری سەقزدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٤ هاووڵاتییە ویستوویانە سەردانی شاری سەقز بکەن کە...

زیاتر

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی موحسین قەیسەریدا هێشتا هەر دەستبەسەرن

ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئیلامدا، لانیکەم ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەدحسەین قەیسەری (برای موحسین)، عەلی شێرخانی، مەحموود سادقی و کچەکەی هودا سادقی بە پەلامار و لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. محەممەدحسەین قەیسەری و مەحموود سادقی دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران، بەڵام تا ئێستا لەسەر چارەنووسی عەلی شێرخانی و...

زیاتر
ئه‌یلول 22, 2023

پەسەندکردنی سزای بەندکرانی بابەک کەریمی لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئەیوانی ڕۆژئاوا

سزای ٩ ساڵ بەندکرانی بابەک کەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری ئیلامەوە دەرکرابوو، لە دادگای پیاچوونەوەدا بە گشتی گۆڕدراوە بۆ ٤ ساڵ و ٩ مانگ و ٢ ڕۆژ بەندکران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی...

زیاتر
ئه‌یلول 21, 2023

ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکاندا

ئەمڕۆ ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری، ئیمان محەممەدی، سەعید محەممەدی، نەوشیروان فوولادی، ئەمیرحسەین بەساتی، سەدرەدین لیتانی، ئەمین مەعریفەت، میلان حەقیقی، عەلی موزەفەریی سالانقووچ، مێهدی بەبرنژاد، عەبدوڵڵا مەحموودی، دانش ڕەهنما، عەلیڕەزا فەتحی، محەممەد زارعی، ڕووزبێهـ خادمیان، عیرفان خەزایی و فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی ئیلام، شاباد، قووچان، قەزوێن، کرماشان، شەهریار، وەرامین، کەرج و دیواندەرە بوو. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی...

زیاتر

گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا

ئەمڕۆ ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبەر) یەکەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی مینوو مەجیدی، ڕەزا شەهپەڕنیا، فەرجاد دەروێشی، موحسین محەممەدی و زەکەریا خەیاڵ، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامادەبوونی بەربڵاو لەو شوێنانەدا کە پێشتر بنەماڵەی ئەم گیانبەختکردوانە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادیان دەسنیشانیان کردبوو، ڕێگرییان...

زیاتر
ئه‌یلول 19, 2023

بەردەوامبوونی کەشی سەربازی-ئەمنی و گوشاری سەر بنەماڵەی دادخوازان لە شارە جیاوازەکاندا

سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز و بۆکانەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای پاسداران تا ئێستایش بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە لە دەروازەکانی ئەم دوو شارەدا ماونەتەوە و کۆنترۆڵی هاتوچۆی هاووڵاتیان دەکەن. ئەم هێزانە و هێزەکانی یەکەی تایبەت لە شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی ئەم دوو شارەدا ئامادەبوونی بەرچاویان هەیە. هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە شارەکانی دێولان و سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، لەبەر...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی خەبات دێهدار، ڕامیار دێهدار و ئازاد عەباسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبەر) خەبات دێهدار و براکەی، ڕامیار دێهدار، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە سنە دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بەبێ...

زیاتر