لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 15 of 21 - KHRN

ته‌مموز 15, 2023

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی حسەین دۆڵخانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی شاری شووتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی خوشکەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەان)ی بۆ دەرچووبوو.

زیاتر
ته‌مموز 11, 2023

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی بەختیار چراغی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە لە پووشپەڕی ١٣٩٠دا (جولای ٢٠١١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی حاجی عەبدوڵڵا وەیسی، زێڕنگەر و لە خێرخوازانی شاری جوانڕۆ، دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی...

زیاتر
حوزه‌یران 21, 2023

هێمن مستەفایی لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان (٢١ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی هێمن مستەفایی، بەندکراوی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە. شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنەماڵەی ئەم زیندانییە و ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە بەردەم زیندانی ناوەندیی سنە کۆ بوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی هێمن مستەفاییان کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
حوزه‌یران 21, 2023

لە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عارف هەواسی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە. عارف هەواسی ٢٧ ساڵان و خەڵکی گوندی «قەجەر»ی ئیلام نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوڕێیەکی نزیکی خۆی لە شەڕێکی بەکۆمەڵدا دەستبەسەر کرابوو و...

زیاتر
حوزه‌یران 12, 2023

لە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان (١٠ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەعید نەسیری و مەسعوود ساسانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بەندکراوە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوپێش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای...

زیاتر
حوزه‌یران 10, 2023

لە ورمێ دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان (٩ی ژوەن) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی جەعفەر محەممەدپوور و قوباد فەرهادپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی پێشووتری لەگەڵ ژنێکی زیندانیدا بە ناوی پەروین مووسەوی بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون، بەرەبەیانی...

زیاتر