لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 19 of 21 - KHRN

لە ورمێ سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢ی ڕەشەمە (٢١ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەڕوخی جەرەمی، وەحید بەیزایی و ئەمیرعەلی بایرۆمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم سێ بەندکراوە نیوەڕۆی ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. پێشتر و لە...

زیاتر

لە ورمێ دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی ٢ بەندکراو بە ناوەکانی میلاد جاجەوی خاجیک و محەممەدعەلی ئەختەری کەهلان کە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگای دزیی چەکدارانەوە و هەروەها «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2023

لە ماکۆ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئیسماعیل کەچلانلوو لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی شاری شووت، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و سزای «قەساسی نەفس» (ئێعدام)ی بۆ دەرکرا. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانەوە (کۆتایی ژانڤییە) تا ئێستا لانیکەم...

زیاتر
كانونی دووه‌م 26, 2023

لە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەحمەد زاڵی تەبار کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی نوورئاباد (دولفان)، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو. ئەحمەد زاڵی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 24, 2023

لە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی سامان نەبی گەڕووسی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە ٣٠ ساڵان و خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتووی کەرەج بوو کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر...

زیاتر
كانونی دووه‌م 24, 2023

لە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران / لانیکەم ١٤ هاووڵاتیی کورد لە مانگی بەفرانباردا لە سێدارە دراون

لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی شەریف خان‌ئەکبەری و سابینا ئیسماعیلزادە لە زیندانی ناوەندیی کەرەجدا جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سابینا ئیسماعیلزادە لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. ناوبراو خوێندکاری بیناسازی بووە و نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر...

زیاتر
كانونی دووه‌م 20, 2023

دوو زیندانی لە سەڵماس لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ڕابردوو ٢٩ی بەفرانبار (١٩ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی سیدفەرهاد حسەینی و کامیل دوودکانلوو کە پێشتر بە تەمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کراوە. کامیل دوودکانلوو، باوکی چوار منداڵ و خەڵکی گوندی «قاباخ تەپە»ی سەڵماس، چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی گواستنەوەی «٣٠ گرام...

زیاتر