لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 18 of 21 - KHRN

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمە (١٢ی مارس) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی مخان سەیفی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر کرابوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ٣٥ ساڵەیە کە باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «مسگەرە»ی ناوچەی عوسمانوەندی کرماشان بوو، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی هاوەسەرەکەی»...

زیاتر

لە ورمێ لانیکەم چوار زیندانی لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٩ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ناسنامەی ٣ کەس لەم بەندکراوانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: سەردار جەلالیفەر خەڵکی نەغەدە، ساڵح قاسمی خەڵکی گوندی «زیندەشت»ی سەڵماس و مەنسوور عەبدیزادە گوندی «هەفتوان»ی سەڵماس. ئەم ٤ بەندکراوە ڕۆژی...

زیاتر

لە خوڕەمئاوا دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی ڕەشەمە (٦ی مارس) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سوهراب سووری‌لەکی و ئایەت عەلی‌یاری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. ئەم دوو زیندانییەی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێشەوە دەستبەسەر کران و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە...

زیاتر

لە سەقز زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی ڕەشەمە (٥ی مارس) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی کەیۆمەرس زەرغامی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە. لە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠دا (٨ی ژوەنی ٢٠٢١) تەرمی سووتاوی گوڵاڵە شێخی، هاوسەری ئەم هاووڵاتییە، لە نزیک گوندی «چاپانی خواروو»ی سەقز دۆزرایەوە. دوای ئەوەی بنەماڵەی گوڵاڵە...

زیاتر

دوو زیندانی لە کرماشان و هەمەدان لە سێدارە دران

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەیۆمەرس سادقپوور و محەممەد دووستی‌نژاد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی دیزڵئاوای کرماشان و هەمەدان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەشەمە (٢٨ی فێبرییە) زیندانییەکی خەڵکی داڵاهۆ بە ناوی کەیۆمەرس سادقپوور لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە دراوە. هەروەها...

زیاتر

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٠ی ڕەشەمە (١ی مارس) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی دوودکانلوو کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. هەروەها سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی دیکە بە ناوەکانی ڕامین شێرزادی و جەلال تاهیری لەبەر وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوان بە پێدانی دیە، جێبەجێ نەکراوە و ڕاگیراوە. ئەم...

زیاتر