به‌پێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م شه‌ش كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی موسلیم خدری، چاووش كورهسەنی، كه‌ماڵ عه‌له‌مهوولی، حه‌سه‌ن دلاییمیلان، وه‌سیم فهردینزاده و حاكان محه‌ممه‌دزاده به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و توركیا له ناوچه سنوورییەکانی ورمێ، خۆی، سه‌رده‌شت و چاڵدۆران له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كوژران و حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كوردی دیکەیش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی ئێران و توركیا بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا دوو هاووڵاتیی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی خه‌سره‌و شه‌ریفی و سه‌عدی ڕۆستهمزاده به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخی کاڵای هێزی ئینتزامی له گوندی كێله‌ی بانه و هه‌ورامانی ته‌ختی سه‌ر به سه‌وڵاوا له پارێزگای كوردستان كوژراون.
هەر له‌م مانگه‌دا ته‌قینه‌وه‌ی “مین” له ناوچه سنوورییەکانی پیرانشار و نه‌وسوود، برینداربوون و بڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامی له‌شی دوو كۆڵبه‌ری لێ کەوتۆتەوه.