به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له كۆتاییه‌كانی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی حه‌مید عه‌بدی له لایه‌ن لقی سێی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێوه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر نه‌جه‌فزاده، به تۆمه‌تی «چالاکی‌ی دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی لە ڕێگەی ئه‌ندامبوونەوە له پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاك)» حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده خه‌ڵكی گوندی نه‌ناسی ورمێیە له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا کە خه‌زه‌ڵوه‌ری سا‌ڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخرای ئیتلاعاتی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌و دەزگا سه‌ربازی- ئەمنییه‌دا كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه. ناوبراو پاش كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان، ڕاپێچی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ کرا و دوای نزیكەی ٤ مانگ به دانانی بارمته ئازاد کرا. حه‌مید عه‌بدی له گوڵانی ئه‌مساڵدا جارێكی دیكه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ كرایه‌وه.
پاش تۆمارکردنی فەرمیی ناڕه‌زایی لەو حوکمە له لایه‌ن پارێزه‌ری ئه‌م هاووڵاتییه كورده‌وە، كه‌یسەکه ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ كراوه.
ورمێ: هاووڵاتییەکی کورد حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێران‌دا
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕێگریکردن لە تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان و بەردەوامیی دۆخی ناجێگیری تەندروستی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان لە زیندانی ناوەندیی یەزددا
زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێران‌دا، لە سەروبەندی نۆزدەیەمین سا‌ڵی بەندکراندا هێشتا هەر...
زیاتر بخوێنەوە