به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٣٠ی ڕێبه‌ندان (١٨ی فێبریه)، دوو چالاكی مه‌ده‌نیی كورد به‌ناوه‌كانی ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر و داریووش مورادی له گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یان بۆ پێشکەشکردنی دوایین به‌رگری ئامادەی بەردەم لقی داواکاریی گشتی و شۆڕشی شاری شابای سه‌ر به‌پارێزگای كرماشان بوون.
له‌م دانیشتنە دا كه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر مه‌لایری به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م دوو چالاكه ئه‌ده‌بییه تۆمەتی بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌تیان لێ درا، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه‌پ ێشتر تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای ئه‌ندامبوونەوە له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كادا خرابووه پاڵیان.
موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان، پارێزه‌ری ئانیسا جه‌عفه‌ری میهر و داریووش مورادی، وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لە لقی داواکاریی گشتی و شۆرشی ئیسلامیی شاباد به‌ڕێوه‌چوو و به‌شێوه‌ی جیاجیا لێپرسینه‌وه له ناوبراوان کرا، به‌سه‌رنجدان به دوایین به‌رگرییه‌كان كه له‌سه‌ر تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت بوو، ئه‌توانین هیوادار بین ك ه‌تۆمه‌ته‌كه‌ی تریان، واته ئه‌ندامبوون له گرووپه دژبه‌ره‌كانی حكوومه‌تدا، لەسەر لابچێت.
ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر ڕۆژێک پێش چوونە دادگا له ئێكاونتی تایبەتی خۆیدا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام نووسیبووی: له حاڵێكدا وه‌كوو دوایین به‌رگریكردن له خۆم ئه‌ڕۆمه‌ب ەردەم دادگای شاباد ك ه‌سەرەڕای سێ جار هەڵکوتانە سەر‌ماڵمان به‌ب یانووی هێنانی به‌سته‌ی پۆستی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنم، تاكوو ئێستا هیچ به‌ڵگه و دیكۆمێنتێك له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ت ه‌پاڵم، وه‌كوو ئه‌ندامبوون له حیزبه‌كوردییه‌كاندا و بانگه‌شه‌ی دژی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی، بەردەست نەکەوتووە و دادوه‌ری دادگای شابادیش مۆڵەتی بینین و خوێندنەوەی دۆسیەکەی بە پارێزه‌ره‌كه‌م نه‌داوه. مافی دانانی پارێزه‌ر و مافی به‌رده‌ستبوونی دۆسیه‌كه‌م ل ه‌سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی هه‌ر كه‌سێكه‌كه زۆر به ئاسانی پێشێل دەکرێت. به‌رگریكرن له‌خۆمان له ئاوه‌ها سیستەمێكدا كه مافه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌به‌ر چاو ناگیرێ، به‌ته‌واویی بێواتایە و تەنیا پرۆسه‌یەکی ئیداری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حوكمێک كه له‌پێشترەوە دیاریی كراوه، بەڕێوە دەچێت.
موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان له‌سه‌ر ئیمكانی كه‌وتنه به‌رده‌ستی دۆسیه‌ی پارێزراوه‌كانی ئه‌ڵێت: دۆسیه‌ی پارێزراوه‌كانم چه‌ندین به‌رگه و پێشتر به‌رگی یه‌كه‌میم خوێندبوویه‌وه و تا ڕادەیەک له ناوه‌ڕۆكی به‌رگه‌كانی تریش ئاگادار بوومه‌ته‌وه، تەنیا بەڵگە لەسەر‌تۆمه‌ته‌كانیش ڕاپۆرتی ئیداره‌ی ئیتلاعاته كه به‌شێكی كه‌وتۆته به‌رده‌ستم.
ئانیسا جەعفەری‌مێهر، دەرچووی ماستەری لقی زمان‌ناسی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی ئەدەبی و هونەریی «ژێ»یە کە له‌گه‌ڵ داریووش مورادی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی كولتووری، ئه‌ده‌بیی هه‌ساره له‌ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و له ڕێكه‌وتی ١٩ی سه‌رماوه‌زدا به دانانی بارمته‌ی ٣٥٠ میلیۆنی و ١٧ی سه‌رماوه‌ز به دانانی كه‌فاله‌ت له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان ئازاد كران.
داریوش مورادی و ئانیسا جەعفەری‌میهر لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٨ و لە کاتی دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٧ چالاکی فەرهەنگیی شاباد و کرماشان‌دا دەستبەسەر کرابوون. ئەگەرچی خانمی جەعفەری‌میهر دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی کەفالەت ئازاد کرابوو، بەڵام داریووش مورادی و چالاکە فەرهەنگییە دەستبەسەرکراوەکانی‌تر بۆ ماوەی حەفتەیەک لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای کرماشان‌دا مابوونەوە.