شنۆ ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کامێران، پیرانشار، شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی موبین دەهار، سەمەد شابۆیی، ئەمیر سەیدی، ئەفشین ساعیدی و موعین شەریفیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، کامێران و پیرانشار دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢٢ی ئاگۆست) لاوێکی...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حسەین مەحموودپوور، حەمزه قانعی، عومەر حسەینزاده، هێدی عەبدولبەخت و نەجمەدین عیسازاده لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی عەبدولبەخت،...
زیاتردەستبەسەرکردنی لانیکەم شەش هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و مەهاباد
شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هیوا شەباهەنگ، ئەیوب میرازیی، شیروان خزری، هیدایەت خەسته، شێرکۆ نەسیری و ئەشکان ڕەسوولی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ٣ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گۆگتەپە»ی مەهاباد بە ناوەکانی هیدایەت خەسته، شێرکۆ نەسیری...
زیاترموحسین شابۆیی، منداڵی ١٤ ساڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) منداڵێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «شاوانە»ی شنۆ بە ناوی موحسین شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. موحسین شابۆیی برازای سیامەند شابۆیی لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بە دەستی ڕاسپێردراوانی کۆماری ئیسلامی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دووهەم ئەندامی بنەماڵەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی پووشپەڕ (٦ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شەفیع بابەکری دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. پێشتر و لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەردا (٤ی جولای) شوانە بابەکریی برای شەفیع بابەکرییش لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرابوو. لەسەر هۆکاری دستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوانە بابەکری، فەرهاد ئیسماعیلی، ئاسۆ قەلەندەری، ئەحەد تاهیری و سادق مەحموودنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شوانە بابەکری لە...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی منداڵێکی دەستبەسەرکراو لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێحسان محەممەدی، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی شنۆ کە لە سەرەتای ڕەزەری ساڵی پاردا (کۆتایی سێپتامبری ٢٠٢٢) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، بەبێ ئەوەی چارەنووسی خۆی و دۆسیەکەی دیاری بکرێت تا ئێستایش هەر لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێدایە. ئەم منداڵە لە کاتی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و ورمێدا،...
زیاترفەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر کراوە. فەخرەدین ئیبراهیمی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ئەم شارە کراوە. ئەم هاووڵاتییە ١٩...
زیاتر