ورمێ ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 4, 2024

نادیاربوونی چارەنووسی سووسەن حەسەنزادە، مامۆستای دەستبەسەرکراوی زمانی کوردی لە بۆکان

دوای تێپەڕینی ١٩ رۆژ لە دەستبەسەرکردنی سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، ئەم چالاکە کوردە تا ئێستایش بەبێ ئەوەی مافی دیدار و پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەری پێ بدرێت، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە تا ئەمڕۆ، خاتوو سووسەن تەنها یەک جار لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی...

زیاتر

لانیکەم شەش زیندانی لە ورمێ و سەڵماس لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ٦ بەندکراو بە ناوەکانی پەروین مووسەوی، ئەسغەر حاجیزاده، ڕامین لێوەندپوور، پەرویز قاسمی، مەنسوور ناسری و یووسف سەعیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ورمێ و سەڵماس جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی...

زیاتر

ڕۆژنامەوانی کورد ڕەسوول گەللەبان دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ دەستبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) ڕەسوول گەللەبان، ڕۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕی «ارومیە ٢٤» دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن داواکاری گشتیی ورمێوە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەم شارەدا بانگهێشتی بەردەم پۆلیسی فەتا کراوە و پاشان دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا لەسەر...

زیاتر
ئازار 16, 2024

کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەی بە دەستی هاوسەرەکەی لە کرماشان

ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەیش (١٠ی مارس) ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیاد، ٢٧ ساڵان...

زیاتر

شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی بە بارمتە ئازاد کران

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی دوای نزیکەی سێ حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی لە شاری سەردەشت و...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 29, 2023

کوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ورمێ و سنەدا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاوە گەوێڵی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە شەقامێکی ئەم شارەدا و مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەدا لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەت، کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار (٢٧ی دیسامبەر) مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، دوای هێرشکردنی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت بۆ سەر ماڵەکەی، بە...

زیاتر