کەرەج ئارشیڤ - KHRN
ئەژدەر پیریی سارمانلوو، ڕۆژنامەوان و توێژەری کورد، سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا
ئەژدەر پیریی سارمانلوو، سەرنووسەری مانگنامەی نێونەتەوەیی «پژوهش ملل»، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەجەوە سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری دوو ساڵ قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و ئینتەرنێتی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم ڕۆژنامەوانەی خەڵکی چاڵدێران لە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵدا (کۆتایی دیسامبەری ٢٠٢٤) لە لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەج بەڕێوە چووە و لە ڕۆژانی...
زیاترلە کەرەج لانیکەم دوو بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی فەرامەرز ئینتیساری و جەلیل ئێقباڵزادە، دوو بەندکراوی خەڵکی نوورئابادی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە...
زیاترلە سەبزەوار، سنە و کەرەج چوار زیندانی لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی ناسر شەفیعی، سەعید نیازی، پەیمان ئەڵڵاوەیسی و ڕەزا زەردکووهی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانەکانی کەرەج، سنە و سەبزەوار جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٥ی ئاگۆست) پەیمان ئەڵڵاوەیسی، بەندکراوی ٣٧ ساڵانی خەڵکی سنە کە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو...
زیاترسزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەر بۆ چالاکی کرێکاریی کورد فەرهاد شێخی
فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی هەشتگردی کەرەج، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەجەوە سزای ساڵێک بەندکران و سزای تەواوکەری بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کەرەج بە سەرۆکایتیی دادوەر «ئاسف...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی عیزەتعەلی سەبزی و محەممەد کازمی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. عیزەتعەلی سەبزی، ٤٤ ساڵان، باوکی منداڵێک و خەڵکی هەرسینی پارێزگای کرماشان، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە...
زیاترپەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست چارەنووسی سامان یاسیندا
لەسەر چارەنووسی سامان یاسین (سەیدی) گۆرانیبێژی ڕەپ و دیسلاڤی خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بەڵام لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەم حوکمە لە دیوانی باڵای ئێراندا هەڵوەشایەوە و دۆسیەکە بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە ڕادەستی دادگا...
زیاترلە کەرەج سامان یاسین ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا
سامان یاسین (سەیدی)، گۆرانیبێژی ڕەپ و دیسلاڤی خەڵکی کرماشان و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاران، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) سامان یاسین بە بیانووی هەناردن بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی نەشتەرگەری، بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زیندان کراوە و لەوێوە ڕەوانەی شوێنێکی...
زیاترلە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەحمەد زاڵی تەبار کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی نوورئاباد (دولفان)، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو. ئەحمەد زاڵی...
زیاتر