کرماشان ئارشیڤ - Page 2 of 3 - KHRN
بەهمەن نادری دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای کرماشان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان کراوە و تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی هێزی ئینتیزامیی کرماشاندا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نەوسوودی پاوە بە ناوی پەیام عەبدی کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بە «تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان»ـەوە لە لایەن پۆلیسی هێزی ئینتیزامیی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە و لە دەستبەسەرگەدا کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەندامێکی پۆلیسی ئینتیزامی بە تەلەفۆن پێوەندیی بە بنەماڵەی پەیام عەبدییەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون...
زیاترگردبوونەوەی ناڕەزاییانەی خانەنشینانی کۆمپانیای پێوەندییەکان و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە کرماشان
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) ژمارەیەک لە خانەنشینانی کۆمپانیای پێوەندییەکان (موخابەرات/ تەلەفۆن) وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر دۆخی داهات و بژێوی خۆیاندا، لە بەردەم بینای ئەم کۆمپانیایە لە شاری کرماشان گرد بوونەوە و داوای جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان کرد. ئەم گردبوونەوەیە هاوکات لەگەڵ گردبوونەوەی خانەنشینانی پێوەندییەکان لە شارەکانی تری ئێراندا بەڕێوە چوو. جێبەجێکردنی تەواوی ڕێسانامەی فەرمانبەران و دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩ (٢٠٠٩)، چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی بیمەی تەندروستی،...
زیاترهاووڵاتیی کورد بەهمەن نادری لە کرماشان دادگایی کرا
ڕۆژی ڕابردوو ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) کۆبوونەوەی دادگاییکردنی بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە. بەپێی ڕاگەیاندنی دادگا، دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی...
زیاتریاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێز، سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گەڵاڕێزان (٢٥ی ئۆکتۆبەر) حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە. یاسر نووری، زیندانیی...
زیاترمەترسیی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی بیست پەناخوازی سیاسی لە تورکیاوە بۆ ئێران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٣ی خەرمانان (٢٥ی ئاگۆست) بە دەستووری بەرپرسانی کامپی ئەدێرنە، لانیکەم ٢٠ پەناخوازی سیاسیی ئێرانی و ئەفغانستانی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی زۆرەملێ بۆ ئێران (دیپۆرتکردنەوە) گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. شەهلا چورکە، هاوسەری ئەمیر کەهریزی کە یەکێکە لەم پەناخوازانە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوسەرەکەم لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا پێی وتم کە لانیکەم ٢٠ پەناخوازی سیاسیی ئێرانی و ئەفغانستانی...
زیاتر