تۆمەتی بەغی ئارشیڤ - KHRN
کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی دوا خرا بۆ کاتێکی تر
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، دوای ساڵێک دەستبەسەربوون بە هۆی ئامادەنەبوونیەوە لە بەردەم دادگادا دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە. ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ کاتی دیاریکراودا بۆ دادگاییکردنی، بەرگرینامەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە ڕووی لە ڕای گشتی بوو، لە ماڵپەڕی «بیدارزنی»دا بڵاو کرایەوە. وریشە مورادی لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە وەک...
زیاتردەرکردنی سزانامەی «بەغی»، «افساد فیالارض» و «موحارەبه» بۆ لانیکەم سێزدە هاووڵاتی و چالاکی کورد
لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد به ناوەکانی وریشه مورادی، سەردار شاهمورادی، عەلی قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوه ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری، جوامێر (جوانمرد) مامخەسرەوی، کامران سوڵتانی، محەممەد فەرەجی، ڕەوف شێخمەعرووفی، حسەین خەسرەوی، سلێمان ئەدهەمی و هیوا نووری که زۆربەیان لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و بۆکاندا دەستبەسەر کراون، بە تۆمەتی...
زیاتردەرکردنی سزانامە بۆ سێ دەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە تۆمەتی «افساد فیالارض» و «موحارەبه»
سزانامەی ڕەوف شێخمەعرووفی، کامران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکاندا دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی «افساد فیالارض» و «موحارەبه» دەر کراوە و دۆسیەکە بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕەوف شێخمەعرووفی لە دۆسیەیەکدا تۆمەتی «افساد فیالارض»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و دۆسیەکەی دوای دەرکردنی سزانامە بۆ...
زیاتردیاریکردنی ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژ بۆ دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی
دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی کوردی تۆمەتبار بە «بەغی»، ڕۆژی ١٤ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵەواتی بەڕێوە دەچێت. دیاریکردنی بەروارێک بۆ دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە لە کاتێکدایە کە پارێزەرەکانی تا ئێستا مۆڵەتی بینین و خوێندنەوەی دۆسیەکەیان پێ نەدراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، وریشە مورادی کە لە بەندی...
زیاترتۆمەتی «بەغی» بۆ سێ چالاکی مەزهەبیی کورد لە ورمێ
حسەین خەسرەوی و سلێمان ئەدهەمی، دوو مامۆستای سوننەی کورد، لەگەڵ چالاکێکی مەزهەبیی دیکەدا بە ناوی هیوا نووری کە لە ڕێبەندانی ١٤٠٢دا (ژانڤییەی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوون و ئێستە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە حسەین خەسرەوی و سلێمان ئەدهەمی، بەرنوێژی دوو مزگەوت لە گوندەکانی بانە و بۆکان، لەگەڵ هیوا...
زیاتر