لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 25, 2024

وەحید وەحدانی، بەندکراوی کوردی خەڵکی بۆجنوورد، لە بیرجەند لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٣ی جولای) سزای لەسێدارەدانی وەحید وەحدانی، بەندکراوی کوردی خەڵکی بۆجنوورد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٣٠ ساڵەیەی خەڵکی بۆجنووردی پارێزگای خوراسانی باکوور چەند ساڵێک لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی...

زیاتر
ته‌مموز 25, 2024

زیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. کامران شێخە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ٦ زیندانیی مەزهەبیی کوردی دیکەدا بە ناوەکانی قاسم ئابستە،  ئەیوب کەریمی، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی ئەو شەش بەندکراوەکەی تر لە زیندانی...

زیاتر
ته‌مموز 22, 2024

خەلیل جەمالی، بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە کرماشان لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی خەلیل جەمالی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو  نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو. بەم پێیە، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٢ بەندکراو لە زیندانی...

زیاتر
ته‌مموز 21, 2024

لە کرماشان دانیال کازمینژاد لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی دانیال کازمینژاد، بەندکراوی ٣٠ ساڵانی خەڵکی شابادی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی بەسیجییەک سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەیدا لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٣٠ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «لوڕ»ی شاباد لە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا...

زیاتر
ته‌مموز 9, 2024

لە شیراز زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ (٧ی جولای) سزای لەسێدارەدانی موجتەبا کەرەمی، بەندکراوی لاوی خەڵکی هەرسینی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی عادڵئابادی شیراز جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٢٨ ساڵەیەی خەڵکی هەرسین نزیکەی ٣ ساڵ و نیو لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای...

زیاتر

بەرزبوونەوەی ژمارەی بەندكراوانی لەسێدارەدراوی سەڵماس بۆ دوو كەس

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی کاوە باشنگە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەڵماس جێبەجێ کراوە. بەم پێیە ژمارەی لەسێدارەدراوانی ڕۆژی شەممە لە زیندانی سەڵماسدا بەرز بوویەوە بۆ دوو بەندکراو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوە لەگەڵ زیندانییەکی تردا بە ناوی ئەسغەر حاجیزاده ڕۆژی پێنجشەممە...

زیاتر

لانیکەم شەش زیندانی لە ورمێ و سەڵماس لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ٦ بەندکراو بە ناوەکانی پەروین مووسەوی، ئەسغەر حاجیزاده، ڕامین لێوەندپوور، پەرویز قاسمی، مەنسوور ناسری و یووسف سەعیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی ورمێ و سەڵماس جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی...

زیاتر

گواستنەوەی لانیکەم بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس بە مەبەستی لەسێدارەدان

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) بەندکراوێک بە ناوی ئەسغەر حاجیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەسغەر حاجیزادە، ٤٧ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی سەڵماس، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و...

زیاتر

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای کامران شێخە دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) زیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرا. ئەم زیندانییە لە کاتێکدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی خەسرەو بەشارەت دوای ٢ حەفتە مانەوە لە ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانەدا لە سێدارە درا. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی قاسم ئابستە،...

زیاتر