لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 2, 2024

سابیر جەمالی، زیندانیی خەڵکی کەنگاوەر، لە هەمەدان لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان (٣١ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی سابیر جەمالی، بەندکراوی خەڵکی کەنگاوەری کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٢٩ ساڵەیە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی...

زیاتر

دوو زیندانی لە خوڕەمئاوا و مەهاباد لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی مەیسەم حسەینخانی و سیروان ئەبووبەکری کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا و مەهاباد جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) مەیسەم حسەینخانی، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا لە سێدارە دراوە. ئەم زیندانییە نزیکەی ٣...

زیاتر

محەممەدخالید جەهانگیری، بەندکراوی خەڵکی ورمێ، لە تەورێز لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی محەممەدخالید جەهانگیری، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست) بە مەبەستی لەسێدارەدان گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانان (٢٢ی ئاگۆست) لە سێدارە درا. محەممەدخالید جەهانگیری باوکی دوو منداڵ و...

زیاتر

محەممەد داغستانی، بەندکراوی خەڵکی ورمێ، لە میاندواو لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی محەممەد داغستانی، بەندکراوی خەڵکی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە مەبەستی لەسێدارەدان گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست)...

زیاتر

محەممەد کەرەمیزادە، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشت، لە کەرەج لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی محەممەد کەرەمیزادە، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئەم زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە مەبەستی لەسێدارەدان گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) لە سێدارە درا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «محەممەد کەرەمیزادە...

زیاتر

لە سەبزەوار، سنە و کەرەج چوار زیندانی لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی ناسر شەفیعی، سەعید نیازی، پەیمان ئەڵڵاوەیسی و ڕەزا زەردکووهی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانەکانی کەرەج، سنە و سەبزەوار جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٥ی ئاگۆست) پەیمان ئەڵڵاوەیسی، بەندکراوی ٣٧ ساڵانی خەڵکی سنە کە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو...

زیاتر

گواستنەوەی دوو زیندانیی سزادراو بە لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج

سەعید نیازی، بەندکراوی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستاندا بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) سەعید نیازی، بەندکراوی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان کە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، لەگەڵ بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستاندا بە...

زیاتر

ناسر گەراوەند، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشت، لە خوڕەمئاوا لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی ناسر گەراوەند، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە کە چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە زیندانی پارسیلۆنی...

زیاتر

لە کەرەج لانیکەم چوار بەندکراو لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی فروود گەراوەند، محەممەد غوڵامی، ئیسماعیل شەرەفی و شەهاب مەلێکی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، محەممەد غوڵامی و ئیسماعیل شەرەفی، هەردووکیان خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، چەند ساڵ...

زیاتر