کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 2 of 14 - KHRN

شوبات 26, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەشەمە (٢٦ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی جەعفەر فەرەجی کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دووشەممە ٧ی ڕەشەمە (٢٦ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە...

زیاتر
شوبات 26, 2024

برینداربوونی لانیکەم بیست کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

ئێوارەی شەممە ٥ی ڕەشەمە (٢٤ی فێبرییە) دەیان کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتنە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر بریندار بوون. یەک لەم کۆڵبەرانە کە خۆی شایەتحاڵی ڕووداوەکە بووە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «هێزە سنوورپارێزەکان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بە چەکی ساچمەزەن دەسڕێژیان لە دەیان کۆڵبەر کرد کە لە...

زیاتر
شوبات 12, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی سەیوان سەحیحی کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە...

زیاتر
شوبات 9, 2024

هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران دوای دەستبەسەرکردنی دوو کۆڵبەر لە مەودای چەندمەترییەوە دەسڕێژیان لێ کردن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ڕێبەندان (٩ی فێبرییە) دوو کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی یووسف و فەرزاد لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و دوای نیو کاتژمێر ئەشکەنجەدران، لە مەودای چەندمەترییەوە و بە چەکی ساچمەزەن کەوتنە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانە و بریندار کران. لە دوو حەفتەی ڕابردوودا ئەمە سێهەم حاڵەتی دەسڕێژکردنی دوای دەستبەسەرکردنە لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی بانەدا. بەپێی ئەو...

زیاتر
شوبات 7, 2024

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا

ئێوارەی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەرید ڕووبینا بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا لە ناوچەی سنووریی «هەنجیران»ی مەریوان گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، فەرید ڕووبینا ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی «هەنجیران»ی مەریوان لە ناو کڕێوەی بەفر و سەرمادا ڕێی لێ ون بووە و خەڵکی ناوچەکە دوای چەندین کاتژمێر گەڕان، دواجار...

زیاتر
شوبات 5, 2024

برینداربوونی چوار كۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان (٤ی فێبرییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرانە کە هیچ بارێکیان پێ نەبووە، لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران. عەلی ئەبووبەکری، ٣٠ ساڵان، خالق...

زیاتر
شوبات 4, 2024

برینداربوونی سێهەم ئەندامی بنەماڵەیەکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە کەمتر لە ساڵێکدا

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان (٢ی فێبرییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی کۆسار ڕوستەمنژاد بە سەختی بریندار بوو. لە یەک ساڵی ڕابردوودا دوو برای دیکەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوەکانی فەرشاد و فەردین ڕوستەمنژاد لە کاتی کۆڵبەریدا و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە...

زیاتر
شوبات 1, 2024

برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

منداڵێکی کۆڵبەری ١٤ ساڵانی خەڵکی بۆکان بە ناوی ماردین ئەمینی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی ١٤...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2024

جەبار وەیسی، کۆڵبەری بریندار، لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لە دەست دا

جەبار وەیسی، کۆڵبەری ٣٠ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانیی کرماشان کە ئێوارەی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ئەم کۆڵبەرە کە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی...

زیاتر