لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 20 of 21 - KHRN
لە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی قودرەت زەیبوروم لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدا جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو. قودرەت زەیبوروم، ٣٠ ساڵان و خەڵکی ئیلام، نزیکەی سێ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی...
زیاترزیندانییەک لە ئەراک لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی تر بە ناوی عەلی گەراوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ چوار بەندکراوی دیکەدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو...
زیاترلانیکەم دوو زیندانی لە ئەراک لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ئازاد دادوەند و کەیوان ئەمینی تەوەکول کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ سێ بەندکراوی دیکەدا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوایین دیدار،...
زیاترزیندانییەک لە کەرەج لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی پەیمان عەرەب گیجە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار (٨ی ژانڤییە) لەگەڵ زیندانییەکی تردا بە ناوی ڕەشید لێوەندپوور بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەی کرابوون. سزای...
زیاتردوو زیندانی لە زیندانەکانی کەرەج و بەندەرعەباس لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) دوو بەندکراو بە ناوەکانی ڕەشید لێوەندپوور و خالق خزرزادە لە زیندانە ناوەندییەکانی کەرەج و بەندەرعەباس لە سێدارە دران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕەشید لێوەندپوور خەڵکی گوندی «خەرگووش»ی ورمێ، چەندساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی...
زیاتردوو زیندانی لە کەرەج لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٥ی بەفرانبار (٥ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ڕوستەم عەباسزادە و مێهدی عەسکەری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزڵ حەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ سێ زیندانیی دیکەدا بە ناوەکانی حامید وەفایی خەڵکی تاران، عەبدولحسەین ئیمامی خەڵکی کووهدەشت...
زیاترژمارەی زیندانییانی لەسێدارەدراوی دوێنێی کرماشان گەیشتە دوو کەس
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی سەعدوڵڵا کەریمی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم هاووڵاتییە ٤٢ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «سرێن»ی ناوچەی عوسمانوەندی کرماشان، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی برای هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو. ئەم زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار (٣ی ژانڤییە) لەگەڵ زیندانییەکیتردا بە ناوی...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەیوب میرزایی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. ناوبراو ٢٩ ساڵان و خەڵکی گوندی «سەراو»ی ناوچەی سەرفیرووزئاوای کرماشان بوو.
زیاتر