سەقز ئارشیڤ - Page 2 of 8 - KHRN

تشرینی دووه‌م 8, 2023

کوژرانی کاسبکارێکی کورد و برینداربوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود

ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئازاد ستارپەنا لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان، دوای دەمەقڕەیەک لەگەڵ هێزە سنوورپارێزەکاندا کەوتووەتە بەر دەسڕێژی ئەو هێزانەوە و کوژراوە. هەروەها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ١٦ی گەڵاڕێزان...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023

پەسەندکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکرانی چالاکی کرێکاریی کورد عوسمان ئیسماعیلی لە دیوانی باڵای ئێراندا

دیوانی باڵای ئێران سزای ١٦ مانگ بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی پەسەند کردووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گەڵاڕێزان (٣٠ی ئۆکتۆبەر) لە لایەن لقی دووی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ عوسمان ئیسماعیلی نێردراوە، ئەم چالاکە کرێکارییە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە کاتی تۆمارکردنی بانگهێشتنامەکەوە لە سیستەمی ئەلەکترۆنیی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 18, 2023

ئازادکردنی کاتیی هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە لە شارەکانی سەقز، سنە و تاران

هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی هێرۆ قەدیمی، سەمیرا ئەحمەدی، سەفا عائیلی، ئازاد ئەمینی، ئومید موقەدەسی، هیوا تاتایی، هیوا جەهانی و پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە، زیندانی سەقز و زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) ٦ هاووڵاتیی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023

دەستبەسەرکردنی ناسر سەرگەڕان، پارێزەری یاسایی و وانەبێژی زانکۆ لە سەقز

ناسر سەرگەڕان، پارێزەر، وانەبێژی زانکۆ و چالاکی بواری کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر (١١ی ئۆکتۆبەر) لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر (١١ی ئۆکتۆبەر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە سەر ماڵی ئەم پارێزەرە یاساییە و بەبێ مۆڵەتی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینی دوای مانگێک دەستبەسەربوون

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەفا عائیلی لەم یەک مانگەی ڕابردوودا چەندەها جار سەردانی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز و سنەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەنراوە. سەفا...

زیاتر

ئەفخەم مورادیان بە بارمتەی قورس لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، دوای زیاتر لە ٣ مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١ی پووشپەڕ (٢٢ی ژوەن) لە شەقامێکی شاری سەقزدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ڕۆژی ٢٨ی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان و سێ هاووڵاتیی دیکە لە سەقز

ئێوارەی دوێنێ ٥ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکروانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات لە دەروازەی شاری سەقزدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٤ هاووڵاتییە ویستوویانە سەردانی شاری سەقز بکەن کە...

زیاتر