لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - Page 16 of 21 - KHRN
لە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی عیزەتعەلی سەبزی و محەممەد کازمی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. عیزەتعەلی سەبزی، ٤٤ ساڵان، باوکی منداڵێک و خەڵکی هەرسینی پارێزگای کرماشان، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە...
زیاترلە مەشهەد لانیکەم ژنێکی زیندانی لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ژنێکی زیندانی بە ناوی مونیرە نووری کیا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد جێبەجێ کراوە. ئەم هاووڵاتییە ٣٥ ساڵەیە، ساڵی ١٣٩٩ (٢٠٢٠) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپابوو. دەوترێت هاوکات چەندین پیاوی زیندانییش هەر...
زیاترفەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی ٢٢ ساڵانی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد کە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (١٦ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درابوو، لە لایەن لقی ١١٣ی دادگای کەیفەریی دووی ورمێوە بە تۆمەتی «شکاندنی جامی دەرگای پاسەوانیی دادگای پیاچوونەوە» سزای ساڵێک بەندکران و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگای...
زیاترلە کرماشان دوو زیندانی لە سێدارە دران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەعید نەجەفی و برزوو چەقازەردی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. دوای جێبەجێکردنی سزاکە،...
زیاترلە کەرەج سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی گوڵان (٢٠ی مەی) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعید گەراوەند، سەمەد گەراوەند و شەهاب مەنسووری نەسەب کە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزڵ حەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. شەوی ڕابردوو بنەماڵەی ئەم سێ بەندکراوە لە بەردەم زینداندا گرد ببوونەوە و مانیان...
زیاترلە خوڕەمئاوا دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فیرووز یارینژاد و عەلی خوڕەمشا کە پێشتر بە تۆمەتی «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. فیرووز یارینژاد (گەراوەند)، ٣٧ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی کووهدەشت، ساڵی ١٤٠٠ (٢٠٢١) بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە...
زیاترلە سنە دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گوڵان (١٨ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی مستەفا ساڵحی و جەمشید کەریمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان (١٣ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە بەندی پوویشی ٥ی زیندانی ناوەندیی سنەوە ڕەوانەی...
زیاترلە سنە دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی گوڵان (١٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەیۆمەرس مینبەری و سەعید ئەرجمەندی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە. کەیۆمەرس مینبەری، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی کامێران و سەعید ئەرجمەندی، خەڵکی خوڕەمئاوا و دانیشتووی سنە، پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوون...
زیاتر