ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ئارشیڤ - Page 3 of 14 - KHRN

دانا لەنجئاوایی، چالاکی مەدەنیی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە (٢٠ی فێبرییە) دانا لەنجئاوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە (٢٠ی فێبرییە) ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی زانا مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) زانا مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە. لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی «حاجیئاوا»ی شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. زانا مینبەری، خوشکەزای پەیمان مینبەرییە...

زیاتر

ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە کامێران دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٧ی فێبرییە) ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر

موستەفا زاهیرزوهوور و حامید ئەمینی لە سنە و مەریوان دەستبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موستەفا زاهیرزوهوور و حامید ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و مەریوان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی موستەفا زاهیرزوهوور، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم چالاکوانەیان دەستبەسەر کردووە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی توندوتیژیئامێزی زیندانیی سیاسیی پێشوو شەعبان موریدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) شەعبان موریدی، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٣٩٨ و ١٤٠١یشدا (٢٠١٩ و ٢٠٢٢) هەر لە جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو، پەنایان بردووەتە بەر توندوتیژی و لێدان. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی قوروە دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەسەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان

ئێوارەی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەجاد مەلەکشاهی لە شاری قوروەدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. سەجاد...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی کاوە چووپانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی کاوە چووپانی لە شاری دیواندەرەدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مووچش

بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) حسەین ساعیدمووچشی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی مووچش، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەیانیی ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی حسەین ساعیدمووچشی لە شارۆچکەی مووچشدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) یاسر حسەینی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی یاسر حسەینی لە شاری کامێراندا و لەوپەڕی توندوتیژیدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی...

زیاتر