دهستبهسهركردنەکان ئارشیڤ - Page 6 of 15 - KHRN
چارەنووسی سەیاد دەروێشی هێشتا هەر نادیارە
لەسەر چارەنووسی سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ کە سەرەتای گەڵاڕێزان (کۆتایی ئۆکتۆبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان و دادگای ورمێیان کردووە بەڵام تا ئێستا...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی سەعید موحسینی دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سەعید موحسینیدا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. هێزە ئەمنییەکان لە سەرەتای سەرماوەزدا (کۆتایی نۆڤامبەر) چووبوونە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری ئیلام و ویستبوویان دەستبەسەری بکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ماڵەوە نەبوو منداڵە ٨...
زیاتربانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ژمارەیەک هونەرمەندی کورد دوابەدوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی تاهیر خەلیلی
لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای کۆچی دوایی تاهیر خەلیلی، هونەرمەند و چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد لە باخێکدا لە شاری سەردەشت بە وتنەوەی سروودێکی شۆڕشگێڕانەی ئەم هونەرمەندە ڕێوڕەسمێکیان بۆ یادکردنەوەی بەڕێوە برد. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەم ڕێوڕەسمە، دامودەزگا ئەمنییەکانی شارەکانی شنۆ و سەردەشت هونەرمەندانی بەشداربوو لەو ڕێوڕەسمەیان بانگهێشت کرد و بۆ چەند کاتژمێرێک دەستبەسەریان کردن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردەشتەوە...
زیاترساڵێک بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی عوسمان مامەدا تێپەڕی
سەرەڕای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی عوسمان مامەدا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە. عوسمان مامە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لە ڕێگای ماڵەکەی خۆی لە نزیک ئیدارەی بێهزیستیی شاری بۆکان لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بەڵام سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، تا ئێستا...
زیاتربەردەوامبوونی دەستبەسەری و دیارینەکردنی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی
ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرا و بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (ژانڤییەی ٢٠٢٣) لە سێدارە درا، بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت هێشتا لە زیندانی ناوەندیی کەرەجدایە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ماشەڵڵا کەرەمی سەرەڕای ئەوەی نەوەد ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەیشی لەژێر هەڕەشەدان تاکوو هیچ هەواڵێک لەسەر...
زیاترئەسرین محەممەدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی لە دووکانێکی چاپکردنی بانەر لە شەقامێکی بۆکاندا بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی چەشمیەری سنە
ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) سەلاح ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی «چەشمیەر»ی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گوندی چەشمیەر و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. لەسەر شوێنی ڕاگرتن...
زیاترمحەممەد مورادخانی بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا
محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد، دوای ٣٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرابوو و ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی...
زیاتر