ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ئارشیڤ - Page 5 of 14 - KHRN

كانونی دووه‌م 19, 2024

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕێباز محەممەدی‌موقەدەم، ناسر عەلیپوور و ڕێبوار کووهگەرد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار (١٥ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕێباز محەممەدی‌موقەدەم لە شاری پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر...

زیاتر
كانونی دووه‌م 18, 2024

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نەغەدە

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی خەلیل ڕەسوولزادە و عەزیز حاڵخاڵی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی خەلیل ڕەسوولزادە، خەڵکی گوندی «شاولە»ی نەغەدە و عەزیز حاڵخاڵی، خەڵکی شاری...

زیاتر
كانونی دووه‌م 17, 2024

ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کورد، لە ئیلام دەستبەسەر کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) ساسان چەمەنئارا، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ساسان چەمەنئارا و ئەم هونەرمەندەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان گرتووە بە سەر هەندێ...

زیاتر
كانونی دووه‌م 16, 2024

سەلاح عوسمانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سەلاح عوسمانی، زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی پیرانشار، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلاح عوسمانی لە شاری پیرانشار و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 9, 2024

دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و مەهاباد

شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی، جبرەییل ئەحمەدپوور، مەنسوور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی، شۆڕش ئەبووبەکری و سیامەند مینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و مەهاباد دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی،...

زیاتر
كانونی دووه‌م 2, 2024

سادق مەحموودنژاد، خۆپیشاندەری برینداری چاو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

سادق مەحموودنژاد، یەک لەو خۆپیشاندەرانەی لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار چاوی پێکرا، دوای بانگهێشتکران لە لایەن بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگوستەریی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران گوێزرایەوە بۆ زیندانی شاری نەغەدە. ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا و «بانگەشەی دژ بە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 17, 2023

چارەنووسی سەیاد دەروێشی هێشتا هەر نادیارە

لەسەر چارەنووسی سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ کە سەرەتای گەڵاڕێزان (کۆتایی ئۆکتۆبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان و دادگای ورمێیان کردووە بەڵام تا ئێستا...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی سەعید موحسینی دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سەعید موحسینیدا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. هێزە ئەمنییەکان لە سەرەتای سەرماوەزدا (کۆتایی نۆڤامبەر) چووبوونە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری ئیلام و ویستبوویان دەستبەسەری بکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ماڵەوە نەبوو منداڵە ٨...

زیاتر