دهستبهسهركردنەکان ئارشیڤ - Page 4 of 14 - KHRN
شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی بە بارمتە ئازاد کران
دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی دوای نزیکەی سێ حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی لە شاری سەردەشت و...
زیاترژیلا هووژەبری بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ژنانی سنە کرا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژیلا هووژەبری، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە سیاسییەی خەڵکی مەریوان لە گەلاوێژی ١٤٠١دا (جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و دوای چەند حەفتەیەک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی...
زیاتربەهمەن نادری دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای کرماشان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان کراوە و تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) فارووق حسەینی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فارووق حسەینی و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ لە...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی شەهرام ڕەنجبەر، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە میاندواو
لەسەر چارەنووسی شەهرام ڕەنجبەر، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «گامێش گوڵی»ی میاندواو کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شەهرام ڕەنجبەر لە گوندی «گامێش گوڵی»ی میاندواو و ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. سەرەڕای...
زیاترسەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا
ڕۆژی ڕابردوو سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە ماڵەکەی خۆی لە گەندی «نێ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلمان ئەفرا لە گوندی نێ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی لە دەروازەی شاری شنۆدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ، کاتێک کە دەیانویست بۆ شوێنی کارەکەیان لە دەروازەی چوونەژوورەوەی ئەم شارەدا...
زیاترمەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨، دەستبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) مەتین حەسەنی، برینداری چاوی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨ (نۆڤامبەری ٢٠١٩)، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. ئەم خۆپیشاندەرەی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ (١٦ی...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
ڕۆژی ڕابردوو ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گردەبن»ی پیرانشار بە ناوەکانی شوانە خزرنژاد، سەلاح خزرنژاد و ئەحەد خزرنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە لە گوندی گردەبن و بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەرسێکیان دەستبەسەر کردوون. تا ئێستا لەسەر...
زیاتر