دهستبهسهركردنەکان ئارشیڤ - Page 7 of 15 - KHRN
محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، بە بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبەر) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرابوو و ڕۆژی ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوای...
زیاتر٣٦ ڕۆژ نادیاربوونی چارەنووسی محەممەد مورادخانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد
سەرەڕای تێپەڕینی ٣٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد (سۆران) مورادخانیدا، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. محەممەد مورادخانی دوای دەستبەسەرکران لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ...
زیاترسەیاد دەروێشی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە ورمێ دەستبەسەر کرا
سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەیاد دەروێشی، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە شەقامێکی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لەم شارەدا. دەوترێت لە...
زیاترئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا
ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی محەممەد کەدخودا دوای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا لە بۆکان
سەرەڕای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد کەدخودای هاووڵاتیی خەڵکی بۆکاندا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئەماکن و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەردا (١٤ی ئۆکتۆبەر) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دوای پشکنینی ماڵەکەی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بەردەوامی بنەماڵەی محەممەد کەدخودا...
زیاترچالاکی ژینگەپارێز سامان محەممەدی لە سنە دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لەم شارەدا. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. سامان محەممەدی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هەندێ لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستاندا هاوکاریی کردووە.
زیاتر