ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ئارشیڤ - Page 9 of 15 - KHRN

ئەفخەم مورادیان بە بارمتەی قورس لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، دوای زیاتر لە ٣ مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١ی پووشپەڕ (٢٢ی ژوەن) لە شەقامێکی شاری سەقزدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ڕۆژی ٢٨ی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان و سێ هاووڵاتیی دیکە لە سەقز

ئێوارەی دوێنێ ٥ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکروانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات لە دەروازەی شاری سەقزدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٤ هاووڵاتییە ویستوویانە سەردانی شاری سەقز بکەن کە...

زیاتر

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی موحسین قەیسەریدا هێشتا هەر دەستبەسەرن

ڕۆژی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئیلامدا، لانیکەم ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەدحسەین قەیسەری (برای موحسین)، عەلی شێرخانی، مەحموود سادقی و کچەکەی هودا سادقی بە پەلامار و لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. محەممەدحسەین قەیسەری و مەحموود سادقی دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران، بەڵام تا ئێستا لەسەر چارەنووسی عەلی شێرخانی و...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی خەبات دێهدار، ڕامیار دێهدار و ئازاد عەباسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبەر) خەبات دێهدار و براکەی، ڕامیار دێهدار، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە سنە دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بەبێ...

زیاتر

کوردستان لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا؛ مانگرتن و ناڕەزایەتیی خەڵک، سەرکوت و توندوتیژیی حکومەت

ـ مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕەکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، زۆربەی شارەکانی کوردستان بە مانگرتنی بەربڵاوی بازاڕ و دووکانەکانەوە ڕۆژیان دەست پێ کرد. ئەم مانگرتنە گشتییە کە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان داوایان کرابوو، لە لایەن چالاکان و هاووڵاتیانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دووکان و بازاڕی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی توندوتیژیئامێزی دوو هاووڵاتیی کورد لە گوندی ئارەنانی سنە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نزیک کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) کاروانێکی هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر باخێک لە دەوروبەری گوندی ئارەنانی سنەدا و دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی و بە لێدان و توندوتیژییەوە بووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی...

زیاتر

دوو چالاکوانی کوردی مەهاباد بە توندوتیژترین شێوە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) بە دەیان ئەندامی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵێک لە نزیک مەیدانی ئیستیقلالی مەهاباد و دوای شکاندنی دەرگا و پەنجەرەکانی ئەم ماڵە، لانیکەم ٢ چالاکوانی کوردیان بە ناوەکانی ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە لەوپەڕی توندوتیژیدا دەستبەسەر کرد. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەهاباد وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی...

زیاتر