ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ئارشیڤ - Page 8 of 15 - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 20, 2023

ئازادکردنی هاووڵاتییەک بە بارمتە لە سنە / دوو هاووڵاتیی تر هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپادا دەستبەسەرن

دیار ئەحمەدی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «ئارەنان»ی سنە، دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. هاوکات دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی هەمان گوند بە ناوەکانی عەلی ئەحمەدی و ئەیووب ئەحمەدی هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دیار ئەحمەدی دوای مانگێک دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 20, 2023

گواستنەوەی دوو چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ

ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە ڕەوانەی زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) ئەشکان فەهیم دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. هەروەها ڕەزا ئەندێشەیش دوای مانگێک دەستبەسەربوون لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 18, 2023

ئازادکردنی کاتیی هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە لە شارەکانی سەقز، سنە و تاران

هەشت هاووڵاتی و چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی هێرۆ قەدیمی، سەمیرا ئەحمەدی، سەفا عائیلی، ئازاد ئەمینی، ئومید موقەدەسی، هیوا تاتایی، هیوا جەهانی و پووریا ئەحمەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە، زیندانی سەقز و زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) ٦ هاووڵاتیی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023

دەستبەسەرکردنی ناسر سەرگەڕان، پارێزەری یاسایی و وانەبێژی زانکۆ لە سەقز

ناسر سەرگەڕان، پارێزەر، وانەبێژی زانکۆ و چالاکی بواری کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر (١١ی ئۆکتۆبەر) لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر (١١ی ئۆکتۆبەر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە سەر ماڵی ئەم پارێزەرە یاساییە و بەبێ مۆڵەتی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 16, 2023

نادیاربوونی بارودۆخی هەشت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد دوای پێنج مانگ دەستبەسەربوون

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٥ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەبووبەکر مامزادە، ئەحمەد مامزادە، جوامێر مام خەسرەوی، سۆران قاسمی، جەلیل مەولوودی، ڕزگار بابامیری، کاوە ساڵحی و پژمان سوڵتانیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و بانە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئێستایان لە بەردەستدا نییە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ٨ هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون و بە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 15, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی عادڵ میرزایی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد

لەسەر چارەنووسی عادڵ (شاخەوان) میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «نگڵ»ی ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم گوندەدا دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ دادگا و ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، تا ئێستا هیچ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 10, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، دوو چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە سێ حەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی و ڕەزا ئەندێشە، چالاکی مەدەنیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە و لە هەرچەشنە پێوەندیگرتن و دیدارێکی بنەماڵە بێبەش کراون. ئەم دوو چالاکوانە کوردە لەگەڵ کەسێکی تردا کە تا ئێستە ناسنامەکەی نەزانراوە، ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) دوای هێرشکردنی زیاتر لە ٦٠ چەکداری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینی دوای مانگێک دەستبەسەربوون

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەفا عائیلی لەم یەک مانگەی ڕابردوودا چەندەها جار سەردانی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز و سنەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەنراوە. سەفا...

زیاتر