ئاماری خۆکۆژییەکان ئارشیڤ – Page 2 of 2 – KHRN

تشرینی دووه‌م 22, 2020

سەڵماس؛ منداڵێک دوای ئەوەی کەوتە بەر لێدانی باوکی خۆی کوشت

به‌پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، منداڵێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی گوندی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس بە ناوی ڕۆژین خدری کە کەوتبووە بەر لێدانی باوکی، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە. دەوترێت باوک و دایکی ئەم منداڵە چەندین ساڵ لەمەوپێش لێکتر جیا ببوونەوە و ڕۆژین لەگەڵ باوکی دەژیا. سەرچاوەیەکی خەڵکی ناوچەکە بە تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «شەوی ڕابردوو ئەم منداڵە کەوتبووە بەر لێدانی سەختی باوکیەوە و…

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2019

سەردەشت؛ شوێنی کەڵەکە بوونی دیاردەی خۆکوژی لە ئێراندا

بە پێی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە کاتێکدا بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدەن پرسی خۆکوژی وەکوو پرسێکی تایبەتیی کەسەکان و لاواز بوونی بیروباوەڕی ئایینی (ئیمان) بناسێنن، کۆمەڵناسان خۆکوژی بە قەیرانێک دەزانن کە دەرهاویشتەی دۆخی کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتورییە. بە پێی ئامارێکی تۆڕی تەندروستی و دەرمانی شاری سەردەشت، لە ساڵی رابردوودا ٢١٤ حاڵەتی خۆکوژی لەو شارە تۆمار کراوە و بە پێی رێژەی دانیشتووانەکەی پلەی یەکەمی لە ئێراندا…

زیاتر

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد (هیوا) دەستی بە کار کرد

هاوکات لەگەڵ دەیەم ساڵی دامەزراندنی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، پێگەی زانیارییەکانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە ئێراندا (هیوا) دەستی بە کار کرد. ئەم…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەلاوێژی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – پووشپەڕی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – جۆزەردانی ١٤٠٣ (مەی و ژوەنی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گوڵانی ١٤٠٣ (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خاکەلێوەی ١٤٠٣

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٢ی هەتاوی

ئەم ڕاپۆرتە ئاوڕ دەداتەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاست هاووڵاتیانی کورد لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا(٢١ی مارسی ٢٠٢٣ تا ٢١ی مارسی…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەشەمەی ١٤٠٢ (فێبرییە و مارسی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕێبەندانی ١٤٠٢

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – بەفرانباری ١٤٠٢ (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و…

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

 

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خەرمانانی ١٤٠٣دا (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤):

  • لەسێدارەدان

لانیکەم ٧ بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندار بە «مادە هۆشبەرەکان» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی تەورێز، خوڕەمئاوا، مەهاباد، هەمەدان، میاندواو و قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران.

  • ژنکوشتن

موبینا زەینیوەند، ١٧ ساڵان و خەڵکی دەڕەشاری ئیلام، بە چەکی گەرم و بە دەستی باوکی کوژرا. دەوترێت ناڕازیبوونی باوکی بە هاوسەرگیریی موبینا هۆکاری ئەم ژنکوشتنە بووە.

هەروەها ژنێکی ٣٦ ساڵانی خەڵکی شاری ئیلام بە دەستی باوکی بە چەقۆ کوژرا، زانیارییەکی ورد لەسەر ناسنامە و هۆکاری ئەم ژنکوشتنە بەردەست نەکەوتووە.

  • کۆڵبەران

ئەسعەد ئێسپەندار، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت, لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژرا. هەروەها فەردین ڕوستەمنژاد، کۆڵبەری لاوی خەڵکی گوندی «شمشێر»ی پاوە کە ١٨ مانگ لەمەوپێش بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار و تووشی بڕینی مۆخ بووبوو، بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. کۆڵبەرێکیش لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان بە هۆی پەلامار و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکانەوە بریندار بوو.

  • سزاکان

سزای لەسێدارەدانی حاتەم ئوزدەمیر، زیندانیی سیاسیی کوردی هاووڵاتیی کوردستانی تورکیا، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا. ئەم زیندانییە سیاسییە لە گوڵانی ئەمساڵدا (مەیی ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر نەجەفزادە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.

هەروەها بۆ لانیکەم چالاکێکی ئایینی لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە سزای بەندکران دەر کراوە و سزای دوورخستنەوە، سزای پارە و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ دوو هاووڵاتیی دیکە لە دادگای پیاچوونەوەدا پەسەند کراوە.

  • دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی

لەم مانگەدا و هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ژمارەیەک لە چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، شنۆ، پیرانشار، دیواندەرە، مەریوان، سەوڵاوا و بۆکان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەم دوو دەزگا ئەمنییە.

سیاوەش سوڵتانی، ڕامیار ئەبووبەکری، مینا سوڵتانی و ئەحمەد حەسەنزاده، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە ڕیزی دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگەدان. دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان، تا ئێستایش هەر دەستبەسەرە، بەڵام ئەو سێ کەسەکەی دیکە دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیان گەمارۆ دران و مۆڵەتی چوونەدەرەوەیان پێ نەدرا. هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگاکانی گۆڕستانی ئایچیدا جێگیر کران و مۆڵەت بە خەڵک نەدرا لەسەر مەزاری ژینا ئەمینی کۆ ببنەوە.

هاوکات هەر لەم ڕۆژەدا کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی سەقز، سنە، مەریوان و مەهاباد مانیان گرت و دووکانەکانیان داخست. دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ و دوابەدوای مانگرتنی بەربڵاوی دووکانداران لەم شارانەدا، چەندین دووکان لە شاری سنە بە فەرمانی دادوەر پۆلۆمپ کران و داخران.

  • دەستبەسەرکردن

لەم مانگەدا و هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیکەم ٤١ هاووڵاتی، ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، هونەرمەند، ڕاگەیاندنکار و چالاکی سیاسی، مەدەنی و ئایینیی کورد، لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کران.

ڕامیار ئەبووبەکری، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و پووریا حسەینی دوو منداڵن کە لەم مانگەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها ٤ کەس لەو دەستبەسەرکراوانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی مەهاباد، نەغەدە و بۆکان کراون.

  • مافە پیشەییەکان

لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ١٤ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، فاتمه زەندکەریمی، محەممەدڕەزا مورادی، ئارام ئیبراهیمی، سادق کەنعانی، ڕزگار حەیدەری، غیاس نێعمەتی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجی میرزایی، کووروش عیزەتیی ئەمینی، فەیسەڵ نووری، ڕەزا تەهماسبی، شەهریار نادری و بێهزاد قەوامی، لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنەوە دۆسیەی یاساییان بۆ کرایەوە و بە مەبەستی دەسپێکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە بانگهێشتی بەردەم دادگا کران.

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری کە مۆڵەتی پشووی پزیشکیی پێ درابوو، سەرەڕای ئەوەی پێویستی بە دەرمان بوو، گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی سەقز.

دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە بڕیار بوو ڕۆژی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بەڕێوە بچێت، بە هۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و دادوەر عەمووزادی ڕاوێژکاری دادگاکە، جارێکی تر هەڵوەشایەوە و دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە. ئەمە دووەم جارە کە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە سیاسییە کوردە دوا دەخرێت.

حەسەن مەردانی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان کە لە زیندانی ئەم شارەدا سزای بەندکرانەکەی تێدەپەڕێنێت، سەرەڕای ئەوەی پێویستی بە خزمەتگوزاریی پزیشکییە، لە مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش کراوە.

داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی پەرهام پەروەری، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بۆ دووەم جار لە دیوانی باڵای ئێران ڕەت کرایەوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە سزای ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هورموزگان و پێنج ساڵ بەندکرانی دیکەی بەسەردا سەپابوو. ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ (١٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٤) بە شێوەی نهێنی لە زیندانی ئێڤینەوە دوور خرایەوە بۆ زیندانی ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینی و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١١ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە.

  • تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان حیزبەکانی کوردستان و هێزەکانی ئێراندا

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە نزیک گوندی «پیرانە کۆن»ی مەریوان کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوانیاندا، ڕێبوار کەریمیان، بەرپرسی سەربازیی ئەو حیزبە، گیانی بەخت کرد.

  • ژینگە

لە ناوەڕاستی خەرماناندا (سێپتامبەر) سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دروستکردنی جادە و بنکەی سەربازی، بەشێک لە بەرزاییەکانی کوێستانی پارێزراوی شاهۆ لە گوندی «شمشێر»ی شاری پاوەی تێک دا. سوپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادەیەکی سەربازی لە بەرزاییەکانی «زاولیی گەورە» و «زاولیی بووچک»، کاروانێکی کەرەستەی جادەسازیی ڕەوانەی ناوچەکە کرد و بەشێکی بەرچاوی ئەو دەڤەرە پارێزراوەی کاول کردووە. ئەم هێزانە هاوکات بەشێک لە ناوچەی «پیازەدۆڵ»ی شاهۆیشیان هەر بە مەبەستی دروستکردنی جادە کاول کردووە.

هەروەها ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) دوابەدوای تێکهەڵچوونی نێوان تیمێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و هێزەکانی سوپای پاسداران کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر درێژەی هەبوو، تۆپبارانکردنی ناوچەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشێکی بەربڵاوی بەرزاییە سنوورییەکانی «سوورێن» لە نێوان مەریوان و هەرێمی کوردستاندا.

  • لەسێدارەدان
  • ژنکوشتن
  • کۆڵبەر
  • دەستبەسەرکردن
  • سزاکان
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١محەممەدخالید جەهانگیریورمێمادە هۆشبەرەکان١ی خەرمانانزیندانی ناوەندیی تەورێزباوکی ۲ منداڵ و خەڵکی گوندی بالۆی ورمێ بوو.
٢مەیسەم حسەینخانیکووهدەشتکوشتنی بەئەنقەست٧ی خەرمانانزیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا٣ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو.
٣سیروان ئەبووبەکریسەردەشتکوشتنی بەئەنقەست٨ی خەرمانانزیندانی ناوەندیی مەهابادباوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی باوەی سەردەشت بوو.
٤سابیر جەمالیکەنگاوەرکوشتنی بەئەنقەست١١ی خەرمانانزیندانی ناوەندیی هەمەدان۲۹ ساڵان و نزیکەی ۵ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو.
٥فەیزوڵڵا حسەینپوورسایین قەڵاکوشتنی بەئەنقەست١٨ی خەرمانانزیندانی ناوەندیی میاندواوباوکی سێ منداڵ بوو.
٦سلێمان قارەمانیسایین قەڵاکوشتنی بەئەنقەست١٩ی خەرمانانزیندانی ناوەندیی میاندواو۲۹ ساڵان و نزیکەی ۵ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو.
٧سەجاد بەندەگیهەرسینمادە هۆشبەرەکان٢٠ی خەرمانانزیندانی قزلحەساری کەرەج
ژمارەناوشوێنی ڕوودانبەرواری ڕووداوڕوونکردنەوە
١موبینا زەینیوەندگوندی گرزەلەنگەری دەڕەشاری ئیلام٥ی خەرمانانئەم کچە ١٨ ساڵانە بە دەستی باوکە ٥٦ ساڵەکەی کوژرا. بکوژ دوای ئەوەی خۆی ڕادەستی دادگا کرد، ڕایگەیاند کە هۆکاری کوشتنی کچەکەی «کێشەی خێزانی» بووە. دەوترێت موبینا لەبەر ئەوەی ویستوویەتی لەگەڵ کەسێکی دڵخوازی خۆیدا هاوسەرگیری بکات بە دەستی باوکی کوژراوە.
٢ناسنامە نەزانراوەئیلام١٧ی خەرمانانئەم ژنە لاوە بە دەستی باوکە ٧٠ ساڵەکەی بە چەقۆ کوژرا و دەوترێت هۆکاری کوشتنەکە «کێشەی خێزانی» بووە.
ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕوودانبەرواری ڕووداوکوژراو-بریندارڕوونکردنەوە
١ئەسعەد ئێسپەندارسەردەشتبانه٩ی خەرمانانکوژراو بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٢عەبدوڕەحمان غوڵامیسنەهەورامان٢٣ی خەرمانانبریندارپەلامار و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکان
٣فەردین ڕوستەمنژادپاوهپاوه٣٠ی خەرمانانکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان تووشی بڕینی مۆخ بووبوو و دوای ١٨ مانگ بە هۆی قووڵبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. دوو برای کۆڵبەری دیکەیشی پێشتر بریندار بووبوون.
ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکردنبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
١سلێمان سالکمەهابادمەهاباد٣ی خەرمانانهاووڵاتیی ٧١ ساڵاندەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۱۰ ساڵ بەندکران
٢مامۆستا عەلی بەهرامیمەریوانمەریوان٤ی خەرمانانبەرنوێژی گوندی نێی مەریواندوای گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا.
٣مەتین حەسەنیبۆکانبۆکان٥ی خەرمانانبرینداری چاوی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣١ مانگ بەندکران
٤ناسر مورادیسایین قەڵاسایین قەڵا١٠ی خەرمانانهاووڵاتی
٥سیاوەش سوڵتانیمەهابادمەهاباد١٣ی خەرمانانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان
٦ڕامیار ئەبووبەکریمەهابادمەهاباد١٣ی خەرمانان۱۶ ساڵان و ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان
٧ئومید ئەحمەدنژادمەهابادمەهاباد١٣ی خەرمانانگۆرانیبێژ و هونەرمەند
٨عادڵ کاکهمەهابادمەهاباد١٣ی خەرمانانهاووڵاتی
٩لوقمان زەنگیمەهابادمەهاباد١٤ی خەرمانانهاووڵاتی
١٠سیامەند زەنگیمەهابادمەهاباد١٤ی خەرمانانهاووڵاتی
١١دیاکۆ عەزیزیشنۆشنۆ١٤ی خەرمانانهاووڵاتی
١٢سەعدوون شەریفیپیرانشارپیرانشار١٤ی خەرمانانهاووڵاتی
١٣سلێمان چووپانیپیرانشارپیرانشار١٥ی خەرمانانهاووڵاتی
١٤عەلی حسەینپوورپیرانشارپیرانشار١٥ی خەرمانانهاووڵاتی
١٥واحید ئەبووبەکریپیرانشارپیرانشار١٥ی خەرمانانهاووڵاتی
١٦ماردین دێهقانیمەریوانمەریوان١٧ی خەرمانانهاووڵاتیی ١٨ ساڵان
١٧عەبدوڵڵا قەنبەریوەندپیرانشارپیرانشار١٧ی خەرمانانهاووڵاتی دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران
١٨مەحموود قەنبەریوەندپیرانشارپیرانشار١٧ی خەرمانانهاووڵاتی دەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران
١٩فواد مورادیدیواندەرهدیواندەره١٨ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٠نەوید شەریفیدیواندەرهدیواندەره١٨ی خەرمانانهاووڵاتی
٢١فەرهاد قەمەریدیواندەرهدیواندەره١٨ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٢محەممەد ئەمینیدیواندەرهدیواندەره١٨ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٣مزەفەر داراییدیواندەرهدیواندەره١٨ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٤ڕاشد ئەدواییسەوڵاواسەوڵاوا١٨ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٥کامران ئەفسەریمەریوانمەریوان٢٠ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٦ئارام سادقیسنەسنە٢٠ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٧مینا سوڵتانیبۆکانبۆکان٢١ی خەرمانانئەندامی بنەماڵەی دادخوازان
٢٨میلاد پیرانیدیواندەرهدیواندەره٢١ی خەرمانانهاووڵاتی
٢٩ڕەزا عەلاییبانهبانه٢١ی خەرمانانفلیمساز و دەرهێنەر
٣٠ئەحمەد حەسەنزادهبۆکانبۆکان٢٥ی خەرمانانئەندامی بنەماڵەی دادخوازانڕۆژی ٢٧ی خەرمانان بە بارمتە ئازاد کرا.
٣١ئارمان نەوشادیدیواندەرهدیواندەره٢٦ی خەرمانانهاووڵاتی
٣٢ئامانج ئەحمەدیدیواندەرهدیواندەره٢٦ی خەرمانانهاووڵاتی
٣٣پووریا حسەینیدیواندەرهدیواندەره٢٦ی خەرمانانهاووڵاتیی ١٦ ساڵان
٣٤سەلاح فەتحیدیواندەرهدیواندەره٢٧ی خەرمانانهاووڵاتی
٣٥مانی محەممەدیدیواندەرهدیواندەره٢٧ی خەرمانانهاووڵاتی
٣٦فەردین مستەفاییسەقزسەقز٢٨ی خەرمانانبەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی سەقز ڕووداو
٣٧سینا محەممەدیبڵوانئاوای دێولان بڵوانئاوا٢٨ی خەرمانانچالاکی مەدەنی
٣٨خەلیل ئەسغەریدیواندەرهدیواندەره٢٩ی خەرمانانهاووڵاتی
٣٩حسەین فەتاحیگیەڵانگیەڵان٢٩ی خەرمانانهاووڵاتی
٤٠زاهید (پاشناو نەزانراوە)مەریوانمەریوانکۆتایی خەرمانانهاووڵاتی
٤١سەیاد دەروێشیگوندی بالۆی ورمێورمێکۆتایی خەرمانانئەندامی بنەماڵەی دادخوازاندەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران
ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی بڕیاردادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١مامۆستا سابیر خودامورادیسەقزبانگەشەی دژ بە حکومەتسەرەتای خەرماناندادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدان١٥ مانگ بەندکران
٢فەرهاد شێخیسەقزبانگەشەی دژ بە حکومەتناوەڕاستی خەرماناندادگای پیاچوونەوە٨ مانگ بەندکران، ٢ ساڵ قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێران، ٢ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زادگەکەی و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران
٣ئومید قەدیمیدیواندەرههەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا، بانگەشەی دژ بە حکومەت و بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی ٢٦ی خەرمانان دادگای پیاچوونەوەساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ۳ میلیۆن تمەن سزای پارە
٤حاتەم ئوزدەمیرکوردستانی تورکیاموحارەبه٢٦ی خەرماناندیوانی باڵای ئێران پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان