تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

 

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە گەلاوێژی ١٤٠٣دا (جولای و ئاگۆستی ٢٠٢٤)

  • کۆڵبەران

چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ئێحسان نەورۆزی، نازم سەفەری، ئەسعەد ئەفەنجە و عەلی ڕەسوولی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، نەوسوود و سەردەشتدا کوژران. ناسر عوسمانییش بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە گیانی لە دەست دا.

هەروەها لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بوون. کۆڵبەرێکیش بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بریندار بوو.

لەم مانگەدا شاری بانەی پارێزگای کوردستان کوشندەترین و مەترسیدارترین ناوچە بۆ کۆڵبەران بووە.

ژمارەناوخەڵکیشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
١ئێحسان نەورۆزیگیەڵانمەریوان١ی گەلاوێژکوژراو۲۵ ساڵان، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٢یاسین ڕاستخانهمەریوانمەریوان٢ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٣نازم سەفەریسەوڵاوانەوسوود٦ی گەلاوێژکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٤ئەسعەد ئەفرەنجهمەریوانمەریوان١٠ی گەلاوێژکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٥ناسر عوسمانیڕەبەتی سەردەشتبانه١٠ی گەلاوێژکوژراوداکەوتن لە بەرزاییەوە
٦ڕزگار خەلەکانیسەردەشتبانه١٨ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٧هاوڕێ مورادیسەقزبانه١٨ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٨دیاکۆ فەتاحیسەقزبانه١٨ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
٩کەمال دەستوانهسەقزبانه١٨ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٠کەمال (پاشناو نەزانراوە)سەقزبانه١٨ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١١عەلی ڕەسوولیمەهابادسەردەشت٢١ی گەلاوێژکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٢موختار عەبدوڵڵاهیبانهبانه٢٢ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٣مەحموود (پاشناو نەزانراوە)بانهبانه٢٨ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٤حەمید ئەحمەدیدیواندەرهبانه٢٨ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٥سەلاح فەرەجیبانهبانه٣٠ی گەلاوێژبرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
١٦کەیۆمەرس ڕاستخانهمەریوانمەریوان٣١ی گەلاوێژبریندارداکەوتن لە بەرزاییەوە
  • لەسێدارەدان

لانیکەم ١٢ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندار بە «مادە هۆشبەرەکان»، «کوشتنی بەئەنقەست»  و «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی ورمێ، کرماشان، قزلحەساری کەرەج، خوڕەمئاوا، سنە، سەبزەوار و میاندواو لە سێدارە دران.

– ڕۆژی ٤ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. ئەم بەندکراوە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ شەش هاووڵاتیی سوننەی دیکە دەستبەسەر کرا و لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانەدا بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. لە چەند مانگی ڕابردوودا هەموو هاودۆسیەکانی دیکەی لە سێدارە درابوون.

– ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ (٦ی ئاگۆست) ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکەی و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە درا.

ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
١کامران شێخهمەهابادافساد فی‌الارض٤ی گەلاوێژزیندانی ناوەندیی ورمێدوای ١٥ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
٢ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەساییسەحنە بەڕێوەبردن و ئەنجامدانی کوشتنی بەئەنقەست، بەڕێوەبردن و ئەنجامدانی بریندارکردنی بەئەنقەست بەبێ کوشتن، نمایشکردن و خۆنواندن بە چەقۆوە و «تێکدانی ئارامیی گشتی لە ڕێگای ئاژاوە و مشتومڕەوە ۱۶ی گەلاوێژزیندانی دیزڵئاوای کرماشانلە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، ٣٥ ساڵان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەر و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لە سێدارە درا
٣فروود گەراوەندکووهدەشتمواد مخدر و قتل عمد١٧ی گەلاوێژزیندانی قزلحەساری کەرەج۵۰ ساڵان٬ ساڵی ۱۳۹۴ دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو
٤محەممەد غوڵامیکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان١٧ی گەلاوێژزیندانی قزلحەساری کەرەج
٥ئیسماعیل شەرەفیکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان١٧ی گەلاوێژزیندانی قزلحەساری کەرەج
٦شەهاب مەلێکیهەرسینمادە هۆشبەرەکان١٧ی گەلاوێژزیندانی قزلحەساری کەرەج
٧ناسر گەراوەندکووهدەشتمادە هۆشبەرەکان٢٠ی گەلاوێژزیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا
٨پەیمان ئەڵڵاوەیسیسنەکوشتنی بەئەنقەست٢٥ی گەلاوێژزیندانی ناوەندیی سنە۳۷ ساڵان و ۵ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
٩ناسر شەفیعیتیکابکوشتنی بەئەنقەست٢٥ی گەلاوێژزیندانی ناوەندیی کەرەجدانیشتووی تاران، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو
١٠ڕەزا زەردکووهیسەبزەوارمادە هۆشبەرەکان٢٥ی گەلاوێژزیندانی سەبزەوار۳۱ ساله
١١محەممەد کەرەمیزادهکووهدەشتکوشتنی بەئەنقەست٢٩ی گەلاوێژزیندانی قزلحەساری کەرەج۳۷ ساڵان٬ باوکی منداڵێک، ساڵی ۱۳۹۳ دەستبەسەر کرابوو سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو کە ساڵی ١٣٩٨ سزاکەی گۆڕدرابوو بۆ ٣٠ ساڵ بەندکران
١٢محەممەد داغستانیورمێمادە هۆشبەرەکان٣١ی گەلاوێژزیندانی ناوەندیی میاندواو
  • سزاکان

لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامیی تاران، دێولان، ساری، نەزەرئابادی کەرەج و سەقزەوە بە تۆمەتی سیاسی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان، بەندکران، سزای پارە و دەستگەرتن بەسەر ماڵوموڵکدا بوونەوە.

پەخشان عەزیزی ڕۆژی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٤) لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری، بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای «چالاکی و تێکۆشانی کاریگەرەوە بە کەڵکوەرگرتن لە چەک بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گرووپگەلێکدا کە لە بەرانبەر حکومەتی ئیسلامیدا شۆڕشی چەکداری دەکەن و ڕێبەرایەتییەکەیان هێشتا کارایە» سزای لەسێدارەدان و هەروەها بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی وڵاتدا» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک) سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی بڕیاردادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
١پەخشان عەزیزیمەهابادبەغی و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا٢ی گەلاوێژلقی ۲۶ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانلەسێدارەدان و ٤ ساڵ بەندکران
٢حیکمەت ئەمیریدێولانبانگەشەی دژ بە حکومەت و هاوکاریکردن لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانداناوەڕاستی گەلاوێژدادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولان۶ مانگ بەندکران و ۳۶ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
٣موژگان کاووسیکەلاردەشتی مازەندەرانپیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، «سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و بانگەشەی دژ بە حکومەت کۆتاییەکانی گەلاوێژلقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ساریساڵێک بەندکران بە شێوەی بڕیاری کراوە
٤ماشەڵڵا کەرەمیبیجاڕکۆکردنەوەی پارە لە ڕێگای ناڕەواوە، بەشداریکردن لە پارەسپیکردنەوەدا ٢٧ی گەلاوێژلقی ۱۰۲ی دادگای کەیفەریی ۲ی نەزەرئابادی کەرەج ۸ ساڵ و ۱۰ مانگ بەندکران و سزای تەواوکەر (بژاردنی پارە و دەستگرتن بەسەر ماڵوموڵکدا)
٥عەبدوڵڵا شەریفزادهسەقزبانگەشەی دژ بە حکومەت و لە بەرژەوەندیی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا٢٧ی گەلاوێژلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۱۰ مانگ بەندکران
  • دەستبەسەرکردن

لانیکەم ٢٧ هاووڵاتی، ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، چالاکی سیاسی، مەدەنی و پیشەیی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و تاراندا بە هۆکاری سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون یان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندان کراون.

لەم ژمارەیە دوو کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی نەغەدە و ورمێ کراون، ١٠ کەسیان دوای چەند حەفتە دەستبەسەربوون بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

ـ ئاریا یووسفی، کوڕی ١٨ ساڵانی فاتمە داوەند لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەلاڕێزازانی ١٣٩٨ (نۆڤامبەری ٢٠١٩)، دوای ڕادەستکردنەوەی لە تورکیاوە بۆ ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنووری ماکۆ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. تا ئێستا لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

ژمارەناوخەڵکیشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکرانبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین دۆخ
١ڕامین زلهنەغەدەنەغەدە١ی گەلاوێژهاووڵاتیدوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی دەستبەسەر کرا
٢فەریده وەیسیپاوهکامێران٣ی گەلاوێژچالاکی مەدەنیدوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی دەستبەسەر کرا
٣حەمید سەبزهپاوهکامێران٣ی گەلاوێژچالاکی مەدەنیدوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی دەستبەسەر کرا
٤ئامانج قوربانیکامێرانکامێران٣ی گەلاوێژچالاکی مەدەنیدوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی دەستبەسەر کرا
٥فەرزین موەفەقیکامێرانکامێران٣ی گەلاوێژچالاکی مەدەنیدوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی دەستبەسەر کرا
٦ئەمیر نەدیمیکامێرانکامێران٣ی گەلاوێژچالاکی مەدەنیدوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی دەستبەسەر کرا
٧حیسام مێهدیزادهکامێرانکامێران٣ی گەلاوێژچالاکی مەدەنیدوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی دەستبەسەر کرا
٨فەرید ئەداکسەوڵاواتارانسەرەتاکانی گەلاوێژهاووڵاتی
٩پەخشان نەبیزادهبۆکانبۆکانسەرەتاکانی گەلاوێژهاووڵاتیڕۆژی ۱۸ی گەلاوێژ بە بارمتەی ۵۰۰ میلیۆن تمەنی به شێوەی کاتی ئازاد کرا
١٠ئەحمەد حەسەنزادهبۆکانبۆکان٩ی گەلاوێژئەندامی بنەماڵەی دادخوازانڕۆژی ۱٠ی گەلاوێژ بە بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی به شێوەی کاتی ئازاد کرا
١١سوڵماز حەسەنزادهبۆکانبۆکان٩ی گەلاوێژئەندامی بنەماڵەی دادخوازانڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژ بە بارمتەی ۵۰۰ میلیۆن تمەنی به شێوەی کاتی ئازاد کرا
١٢پەیمان خوونبارهکامێرانکامێران١٠ی گەلاوێژهاووڵاتیدوای ماوەیەک ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردستاندا بە وەرگرتنی ئەماننامە گەڕابۆوە بۆ شارەکەی خۆی
١٣مەنیژه خوشنوودبۆکانبۆکان١٠ی گەلاوێژهاووڵاتی
١٤ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنینەغەدەنەغەدە١١ی گەلاوێژهاووڵاتی
١٥تەها ڕەسوولیانپیرانشارپیرانشار١٣ی گەلاوێژچالاکی مەدەنیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۳ ساڵ و ۷ مانگ بەندکران
١٦سورەیا قەیتەرانپیرانشارپیرانشار١٣ی گەلاوێژهاووڵاتیدەستبەسەرکردن و گواستنەوە بۆ زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٩ مانگ بەندکران
١٧ئیدریس مورادیڕوانسەرڕوانسەر١٣ی گەلاوێژزیندانیی سیاسیی پێشوو
١٨مریەم ڕوستەمیئیلامئیلام١٥ی گەلاوێژهاووڵاتی
١٩سامان میرزاییسنەسنە١٨ی گەلاوێژهاووڵاتی
٢٠موحسین ئاجیپیرانشارپیرانشار٢١ی گەلاوێژهاووڵاتی
٢١سەلام خزرنژادپیرانشارپیرانشار٢٢ی گەلاوێژهاووڵاتی
٢٢ڕەحمان قادریپیرانشارپیرانشار٢٢ی گەلاوێژهاووڵاتی
٢٣سەمەد شابۆییشنۆورمێ٢٢ی گەلاوێژهاووڵاتی
٢٤ئاریا یووسفیبۆکانورمێ٢٣ی گەلاوێژهاووڵاتیی ۱۸ ساڵان و کوڕی فاتمە داوەند، زیندانیی سیاسیی پێشوو
٢٥گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەدمەهابادمەهاباد٢٤ی گەلاوێژهاووڵاتی
٢٦موختار ئەسەدیسنەسنە٢٨ی گەلاوێژچالاکی پیشەیی مامۆستایان
٢٧ئومید فەرەجیمەریوانمەریوان٢٨ی گەلاوێژهاووڵاتی
  • کوشتنی هاووڵاتیان

ئەحمەد تێرمەن، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بەرەبەیانی ڕۆژی ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان و گیانی لە دەست دا. هێزە ئینتیزامییەکان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە ٥٠ ساڵەیە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی «باخەسیسە»ی مەهاباد و دوای ئەوەی هەوڵی دا لە دەستیان هەڵبێت، لە شەقامێکی ئەم گەڕەکە و لە دەسڕێژێکدا گوللەیان بە سەریەوە نا و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا.

  • دۆخی زیندانیانی سیاسی

– ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، دوای ساڵێک دەستبەسەربوون بە هۆی ئامادەنەبوونیەوە لە بەردەم دادگادا دوا خرا بۆ کاتێکی دیکە. هاوکات نامە و بەرگرینامەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە ڕووی لە ڕای گشتی بوو بڵاو کرایەوە و لە نامەکەیدا ڕایگەیاندبوو کە وەک پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانە لە ئاست سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدیدا، لە کۆبوونەوەی دادگادا بەشداری ناکات.

زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی کە حەڤدەیەم ساڵی بەندکران لە زیندانی ناوەندیی یەزددا تێدەپەڕێنێت، لە چەند حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی ئازاری قورسی پاڵووی لای ڕاستیەوە لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدایە و سەرەڕای ئەو دۆخەیش لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ماوەی دوورودرێژی دەستبەسەربوون و بەندکراندا تووشی چەندین نەخۆشیی جۆراوجۆری دیکەی وەک بەفرەکی دەم، ناخونەکی چاو، لاوازبوونی بینایی، چڵککردنی ددان، نەخۆشیی گورچیلە و کۆئەندامی هەرس و ئاسمیش بووە.

  • بنەماڵەی دادخوازان

ماشەڵڵا کەرەمی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، بە تۆمەتی «کۆکردنەوەی پارە لە ڕێگای ناڕەواوە» و «بەشداریکردن لە پارە سپیکردنەوەدا» سزای ٨ ساڵ و ١٠ مانگ بەندکران، بژاردنی پارە و دەستگرتن بەسەر ماڵوموڵکی بەسەردا سەپا.

هەروەها لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادەدا، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان لەم شارەدا و باوک و خوشکی ئەم گیانبەختکردووە، ئەحمەد حەسەنزادە و سوڵماز حەسەنزادە، لە لایەن ئەو هێزانەوە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران. ئەحمەد حەسەنزادە ڕۆژێک دواتر ئازاد کرا بەڵام سوڵماز حەسەنزادە گوێزرایەوە بۆ زیندانی ورمێ و بەبێ مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر خرایە بەر لێپرسینەوە. هەر بۆیە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست ئەم دۆخەدا بۆ ماوەی چەند ڕۆژ مانی لە خواردن گرت و دواجار پاش ١٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. هەروەها دایک و باوکی محەممەد حەسەنزادە دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، خرانە بەر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ کرا.

  • ژنکوشتن

جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی و خزمێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دەستی باوکی کوژرا. جانێ چووپانی، ٢٢ ساڵان و دایکی دوو کچی کەمتەمەن بوو.

  • مافە پیشەییەکان

دیوانی دادپەروەریی ئیداری حوکمی دەرکردنی فرمێسک فەتاحی، مامۆستای کوردی خەڵکی مەریوانی وەک خۆی پەسەند کردەوە، ئەم حوکمە پێشتر لە لایەن لیژنەی هەڵبژاردنی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییەوە دەر کرابوو. ئەم مامۆستایە کە پێشینەی ١٤ ساڵ ڕاهێنەری و بەڕێوەبەریی قوتابخانە پێش‌سەرەتایی و سەرەتاییەکانی مەریوانی هەیە، لە ڕەشەمەی ١٤٠١دا (مارسی ٢٠٢٣) لە لایەن لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییەوە لە کار دەر کرابوو. لە ڕاگەیاندننامەی حوکمەکەدا نووسرابوو کە ئەم هاووڵاتییە «بە هەڵگری مەرجەکانی هەڵبژاردنی کەسی شایستە نەزانراوە» و هەر بۆیە ڕەزامەندی بە دامەزراندنی نەدراوە.

  • ژینگە

ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێز و فەرمانبەری ئیدارەی کانزا سروشتییەکانی کامێران کە ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژ (٢٢ی جولای) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی «کانیشە»ی ئەم شارەدا تووشی سووتان بووبوو، ڕۆژی ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) بە هۆی سووتانی سەروو ٨٠ لە سەدەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزەدا لانیکەم ٧ چالاکی مەدەنی دوای پەلامار و لێدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.