بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢ی بەفرانبار / ٠١.١٢، سەدان هاوڵاتی کورد لە سنە و کرماشان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئوکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، هێزە ئەمنیەکان و گاردە تایبەتەکانی پۆلیس بەمەبەستی ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانەکان لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە دەوروبەری زانکۆی ڕازی و مەیدانی ئازادی (گەراج)ی کرماشان…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار / ٢٠٢٠.٠١.٠١، ئەندامانی بنەماڵەی “لەیلا تیرئەندەری” و “ئارمان وەفایی”، دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێ ئاگایی سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆڵەکانیان، لە بەر دەم دەزگای هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گردبوونەوە. چەند کاتژمێرێک پاش دەستپێکردنی ئەو گردبوونەوەیە، هێزەکانی پۆلیس بەشداربووانیان گەمارۆداوە و هەڕەشەیان لێکردوون کۆتایی بە گردبوونەوەکە بێنن. هەروەها هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە خۆپیشاندەرەکانیان گوتووە ئەگەر کۆتایی…
زیاترپاریس، ٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٢.٢٩. پاش بەرزبووەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەستان بە سەرکوتکردنی ناڕەزاییە ئاشتیانەکانی هاوڵاتیان. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕاگەیەندنە سەربەخۆکان و ناوەندەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەو خۆپیشاندانانەدا سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون. لەمیانەی ئەو خۆپیشاندانانەدا لانیکەم هەزار هاوڵاتی کورد دەستبەسەرکران کە چارەنووسی ژمارەیەکیان تاوەکو ئێستا نادیارە. تۆڕی مافەکانی…
زیاترسەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی کرماشان و سنە باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان هێشتا لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارانەدا ماونەتەوە و کەشی شارەکەیان میلیتاریزە کردووە. بەگوێڕەی ئەو سەرچاوانە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی ٤ی بەفرانبارەوە / ١٢.٢٥، ڕۆژێک پێش چلەی ماتەمینی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، ڕژابوونە ناو شەقامەکانی مەریوان، سنە، کرماشان، جوانڕۆ، بۆکان و ئیلام و شەقامەکانیان قۆڕخکردبوو و بەناو شاردا گەڕابوون. هەرچەند ژمارەی ئەو هێزانە لە ڕۆژی…
زیاترسەرەڕای ئەوەی ناوەندە ئەمنییەکان لە چەند ڕۆژ پێش ئێستاوە هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ژمارەیەک لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر کردبوو کە هیچ مەراسێمکی ڕێزلێنان بەرێوەنەبەن بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو مەراسیمی چلەی ماتەمینی “مینا شەیخی” لە سەقز و مەراسیمی یادکردنەوەی ٥ لە کوژراوانی شاری مەریوان لە گۆڕستانی ئەو شارانە بەڕێوەچوو. سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە سەقز لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: “ڕۆژی ڕابردوو ٥ی بەفرانبار…
زیاترسەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، جوانڕۆ، کرماشان و ئیلام باس لەوە دەکەن کە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و سپای پاسداران لە ٤٠ەمین ڕۆژی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەردا، شەقامەکانی ئەو شارانەیان قۆڕخکردووە و کەشی ئەمنییان پێکهێناوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لە هەندێک لەو شارانەدا تەنیا هێزە تایبەتەکانی پۆلیس هەن، بەڵام لە شارەکانی مریوان، جوانڕۆ و کرماشان هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارانیش جێگیرکراون و…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە شەوی ڕابردوو ٢٤ی سەرماوەز / ١٢.١٥، هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “عەباس جەلیلیان” ناسراو بە “ئاکۆ”، نووسەری کورد و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەرداگرتنی هەندێک کەلوپەلی، دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو سێ چالاکوانی کولتوریی کورد بەناوەکانی سۆهراب مورادی، داریوش مورادی و ئەحمەد بەساتی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شابادەوە دەستبەسەرکرابوون. ئاکۆ جەلیلیان، نووسەر و توێژەری کوردی خەڵکی شابادە…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی سەرماوەز / ١٢.١٤، هێزە ئەمنییەکانی لەسەر بڕیاری داواکاری گشتیی شاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکوانی کولتوری بەناوەکانی “سۆهراب مورادی”، “داریوش مورادی” و “ئەحمەد بەساتی” و پاش پشکنینی ماڵەکانیان دەستبەسەریان کردوون. سۆهراب و داریوش موردای دووان لە نووسەرانی ماڵپەڕی کولتوری و ئەدەبیی “هەسارە”ن. هەروەها ئەحمەد بەساتی شاعرێکی کوردی دانیشتووی شابادە و تا ئێستا چەندین کتێبی شعری بڵاوکردووەتەوە. هێزە ئەمنییەکان “بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی سەرماوەز / ١٢.١٠، سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی سنە و سەقز بە ناوەکانی “ساعد بەنەفشی”، “ئیبراهیم حسێن نەژاد” و “نافێع مینایی” بە دانانی بارمتە ئازادکراون. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: “ئیبراهیم حسێن نەژاد و نافێع مینایی لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی سەقزدا دەستبەسەرکرابوون، ڕۆژی سێشەممە پاش کۆتایهاتنی لێکۆڵینەوەکانیان…
زیاتر