بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) لە ڕەوتی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی ژمارەیەک لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایان و بنەماڵەی ٤ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی شاری دیواندەرە، ٣ مامۆستا بە ناوەکانی مەحیەدین کەریمیان، کووروش بابامورادی و ئەسعەد عەلەوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. دوابەدوای بانگەوازی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بۆ بەڕێوەبردنی گردبوونەوەیەک…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت. هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. ئەم مامۆستایانە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوەن) و لە کاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و…
زیاتربەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگای ١٥ چالاکی پیشەیی مامۆستایان بە ناوەکانی نەسرین کەریمی، فاتمه زەندکەریمی، مەجید کەریمی، سەلاح حاجیمیرزایی، ڕەزا مورادی، ڕەزا تەهماسبی، غیاس نێعمەتی، سادق کەنعانی، کووروش عیزەتی، ڕزگار حەیدەری، فەیسەڵ نووری، موختار ئەسەدی، ئارام ئیبراهیمی، شەهریار نادری و بێهزاد قەوامی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی مەی) ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی ئارام محەممەدی، ئارام قادری، تەحسین موستەفا و سەیوان سلێمانی دوای ٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. ئەم مامۆستایانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی مەی) لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی مامۆستایاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون. هەروەها ئەمڕۆ شەممە…
زیاترلە ڕۆژی ڕابردووەوە دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانسەریی مامۆستایان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان (١٦ی ژوەن) لە کەشێکی قورسی ئەمنیدا بەڕێوە چووە، دەستیان داوەتە بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دەیان مامۆستا لە شارەکانی سەقز، دیواندەرە، مەریوان و سنە. دامودەزگا ئەمنییەکان پێوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ چالاکانی پیشەیی مامۆستایاندا گرتووە و هەڕەشەیان لە هەندێکیان کردووە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی مامۆستایاندا مۆڵەتی تەقەکردنیان پێ…
زیاترلە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٤٠١ (١ی مەیی ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار و لە سەروبەندی ڕۆژێکدا کە لە ئێران بە ناوی ڕۆژی مامۆستا ناو نراوە، چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن چالاکانی کرێکاری و مامۆستایانەوە بەڕێوە چوو. شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران پێشتر لە دووتوێی بانگەوازێکدا ڕایگەیاندبوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، گردبوونەوەی سەراسەریی مامۆستایان لە تاران و هەروەها لە…
زیاترلەم ڕۆژانەی دواییدا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشان، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەم گەڕەکە لە لایەن هێزە ئەمنی – ئینتیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشانەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دەستبەسەرکراوان کە ژمارەیان نزیکەی ١٥ کەس دەبێ، کۆمەڵە هاووڵاتییەکی ئاسایین کە لەبەر خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی لە گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنی و…
زیاتردوابهدوای بڵاوكردنهوهی چهند ئاگادارییهك لهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا سهبارهت بهبهڕێوهبردنی ڕێوڕهسمی نهورۆز و كردنهوهی ئاگر له شاخهكانی “تهرەغه”ی بۆکان و “ڕووش”ی سهقز، هێزهكانی سپای پاسداران ڕێگاوبانهكانی ئهو دوو شوێنهیان داخست و نهیانهێشت هاووڵاتییان بهشداری لهو ڕێوڕهسمهکەدا بكهن. چالاكێكی مهدهنیی خهڵكی بۆكان له وتووێژێكدا له گهڵ تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان وتی: «ههموو ساڵێك ڕێوڕهسمی نهورۆز به بهشدارییهكی زۆر و بێوێنهی هاووڵاتییانی بۆكانی له شاخی تهرەغه به شێوهی سیمبۆلیك بهڕێوهدهچێ،…
زیاترسەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر حوکمی پێنج ساڵ زیندانی زارا محەممەدیدا لە بەردەم دادگوستەریی شارەی سنە گرد بوونەوە. دەوترێت خودی زارا موحەممەدیش لەم گردبوونەوەیەدا ئامادە بووە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیدا بەڕێوە چووە، بەشداربووان بە شێوەی هێمنانە و بە هەڵگرتنی نووسراوە و دروشم بە زمانی کوردی، ناڕەزایەتیی خۆیان لە…
زیاتر