بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی بەفرانبار / ٠١.١٢، لە میانەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی کرماشان بۆ دەربڕنی ناڕەزایی بەرامبەر خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە لانیکەم چوار خوێندکار دەستبەسەرکراون، یەکیان چەند کاتژمێرێک دواتر ئازاد کراوە بەڵام ئەوانی دیکە هەر وا دەستبەسەرن. “سیاوەش حەیاتی”، تەمەن ٦١ ساڵ، خوێندکاری ماستەری بەشی زانستە سیاسییەکان و گوتەبێژی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی چالاکوانانی مەدەنی یارسان، “سەلاح غەریبی”، خوێندکاری بەشی…
زیاتربەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “ناسر هیمەتی”، پزیشکی دەرونی و وەرگێر دانیشتووی شاری ئیسفەهان ڕۆژی ٤ی بەفرانبار / ١٢.٢٥، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و بۆ یەک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی دەستدا نییە. بەڵام دەگوترێت کە دەستبەسەرکرانی بەهۆی بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە تورە کۆمەڵایەتییەکان بووە. ئەو…
زیاترپاریس، ٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٢.٢٩. پاش بەرزبووەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەستان بە سەرکوتکردنی ناڕەزاییە ئاشتیانەکانی هاوڵاتیان. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕاگەیەندنە سەربەخۆکان و ناوەندەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەو خۆپیشاندانانەدا سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون. لەمیانەی ئەو خۆپیشاندانانەدا لانیکەم هەزار هاوڵاتی کورد دەستبەسەرکران کە چارەنووسی ژمارەیەکیان تاوەکو ئێستا نادیارە. تۆڕی مافەکانی…
زیاترسەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی کرماشان و سنە باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان هێشتا لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارانەدا ماونەتەوە و کەشی شارەکەیان میلیتاریزە کردووە. بەگوێڕەی ئەو سەرچاوانە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی ٤ی بەفرانبارەوە / ١٢.٢٥، ڕۆژێک پێش چلەی ماتەمینی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، ڕژابوونە ناو شەقامەکانی مەریوان، سنە، کرماشان، جوانڕۆ، بۆکان و ئیلام و شەقامەکانیان قۆڕخکردبوو و بەناو شاردا گەڕابوون. هەرچەند ژمارەی ئەو هێزانە لە ڕۆژی…
زیاترسەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، جوانڕۆ، کرماشان و ئیلام باس لەوە دەکەن کە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و سپای پاسداران لە ٤٠ەمین ڕۆژی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەردا، شەقامەکانی ئەو شارانەیان قۆڕخکردووە و کەشی ئەمنییان پێکهێناوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لە هەندێک لەو شارانەدا تەنیا هێزە تایبەتەکانی پۆلیس هەن، بەڵام لە شارەکانی مریوان، جوانڕۆ و کرماشان هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارانیش جێگیرکراون و…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی سەرماوەز / ١٢.١٧، “هۆمایون عەباسی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەرکراوە. هۆکار و ناوەندی بەرپرسی دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە کورد تا ئێستا نەزانراوە. هۆمایون عەباسی خەڵکی شاری شابادی سەربە پارێزگای کرماشان و سەرنووسەری گۆڤاری کولتوری-سیاسیی “ژیلوان”ە. ئەو گۆڤارە لە پێنج ساڵ پێش ئێستاوە بە زمانەکانی کوردی و فارسی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تارانی پایتەخت بڵاودەکرێتەوە.
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە شەوی ڕابردوو ٢٤ی سەرماوەز / ١٢.١٥، هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “عەباس جەلیلیان” ناسراو بە “ئاکۆ”، نووسەری کورد و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەرداگرتنی هەندێک کەلوپەلی، دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو سێ چالاکوانی کولتوریی کورد بەناوەکانی سۆهراب مورادی، داریوش مورادی و ئەحمەد بەساتی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شابادەوە دەستبەسەرکرابوون. ئاکۆ جەلیلیان، نووسەر و توێژەری کوردی خەڵکی شابادە…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی سەرماوەز / ١٢.١٤، هێزە ئەمنییەکانی لەسەر بڕیاری داواکاری گشتیی شاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکوانی کولتوری بەناوەکانی “سۆهراب مورادی”، “داریوش مورادی” و “ئەحمەد بەساتی” و پاش پشکنینی ماڵەکانیان دەستبەسەریان کردوون. سۆهراب و داریوش موردای دووان لە نووسەرانی ماڵپەڕی کولتوری و ئەدەبیی “هەسارە”ن. هەروەها ئەحمەد بەساتی شاعرێکی کوردی دانیشتووی شابادە و تا ئێستا چەندین کتێبی شعری بڵاوکردووەتەوە. هێزە ئەمنییەکان “بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی سەرماوەز / ١٢.١٠، سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی سنە و سەقز بە ناوەکانی “ساعد بەنەفشی”، “ئیبراهیم حسێن نەژاد” و “نافێع مینایی” بە دانانی بارمتە ئازادکراون. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: “ئیبراهیم حسێن نەژاد و نافێع مینایی لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی سەقزدا دەستبەسەرکرابوون، ڕۆژی سێشەممە پاش کۆتایهاتنی لێکۆڵینەوەکانیان…
زیاتر