تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیوایەتی کە ناوەندە ئەمنییەکانی شارەکانی کرماشان، جوانڕ، ڕوانسەر و مەریوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی بنەماڵەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەیان کردووە و دوایان لێکردوون ناوی ڕۆڵەکانیان وەک “شەهید”ی کۆماری ئیسلامی تۆماربکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تا ئێستا کوژرانی ٢٤ هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی جوانڕۆ، کرماشان، سنە، مەریوان، کەرەج و تاران پشتڕاستکراوەتەوە. هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی سەردانیان بۆ ماڵی ئەو بنەماڵانە پێداگربوون…
زیاترپاش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بۆ دەربڕنی ناڕەزایی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کرد بە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان و سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باس لەوە دەکەن کە ڕەشبگیرییەکان تا ئێستا بەردەوامە. بەهۆی توندبوونەوەی کەشی ئەمنی و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان، ئاماری پشتڕاستکراوەی دەستبەسەرکراوەکان لەبەر دەستدا نییە، بەڵام بەپێی گریمانە سەرەتاییەکان و لێدوانەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ئەو…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “مۆژگان کاوسی”، نووسەری کورد کە ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لە ماڵی خۆیدا لە شاری “نۆشەهر”ی پارێزگەی مازەندەران دەستبەسەرکرابوو، بڕیاری دەستبەسەرکرانەکەی درێژکراوەتەوە و لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری “ساری”دا دەستبەسەرە. ئەو نووسەرە کوردە، لە ماوەی ئەو ١٨ ڕۆژەی وا دەستبەسەرکراوە، تەنیا دوو جار ڕێگەی پێدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بکات. دەگوترێت پاش سەردانی بنەماڵەکەی بۆ دادگای “ساری”، بەرپرسانی ئەو دادگایە…
زیاترمینا شەیخی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ / ١٩٦٠، دایکی شەش منداڵ، خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی تاران ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەز / ١١.١٦ لەکاتێکدا لە سەربانی ماڵەکەیەوە کە کەوتووەتە گەڕەکی خەلیجی فارس لە باشوری تاران، سەیری خۆپیشاندانەکانی سەر شەقامی دەکرد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کرایە ئامانجی دەستڕێژی گولـلە و گیانی لە دەستدا. بەگوێڕەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، مینا شەیخی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە و دراوسێکانی لە…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٤، “جەلیل محەمەدی”، چالاکوانی کرێکاری و یەک لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارەک سەبارەت بە ناونیشانی دەستبەسەرگەکەی لە بەردەستدا نییە. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەهۆی چالاکییە کرێکارییەکانییەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە…
زیاتربەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ سەرماوەز / ١٢.٠٣، ڕەشید ناسرزادە، بەڕێوبەری کاناڵی تەلەگرامیی “شنۆ ٢٤” و یەک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی شاری شنۆ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی نێوان پیرانشار و شنۆدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری ڕاگەیاندندا لەلاەین ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١٠٠ هاوڵاتی لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری کرماشانەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوا گوازراونەتەوە. هەروەها نزیکەی ٢٠٠ هاوڵاتی دیکە هەر وا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وئیتلاعاتی سپای پاسداراندا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو هەواڵانەی لە کرماشانەوە بە دەستمان گەیشتووە، خۆپیشاندەرە دەستبەسەرکراوەکان لە گروپی پێنج و ١٠ کەسی دا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەیدانی نەفت و دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی…
زیاترمێهران تاک، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧، شۆفێر و باوکی منداڵێک بوو. ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦، لەمیانەی خۆپیشاندانێک لە مەیدانی شەبڕەنگی مەریوان تەقەی لێکرا و کوژرا. بەگوێرەی وێنەیەک کە چەند خولەکێک پاش تەقە لە تەرمی مێهران تاک گیراوە و بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، گولـلەیک بەر ناوچاوانی کەوتووە و دەستبەجێ کوژراوە. پاش بەڕێکردنی تەرمەکە بۆ نەخۆشخانە، هێزە ئەمنییەکان ئەو تەرمە و تەرمی چەند…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شێرزاد ئەدوایی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی سلین و دانیشتووی مەریوان پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە بەدانانی بارمتە ئازادکرا. ئەو هاوڵاتییە تەمەن ٢٠ ساڵە لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر / ١١.١٩ پاش بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سەوڵئاوا دەستبەسەرکرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە تا ئێستا ناوی ٥٤ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مەریوان بەدەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر…
زیاتر