ناسنامەی چوار کوژراوی خۆپیشاندانەکانی کرماشان و تاران پشتڕاستکرایەوە سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە کرماشان ناسنامەی سێ کوژراوی دیکەی خۆپیشاندانەکانی گەڕەکی دەوڵەت ئاوای ئەو شارەیان بەم شێوەیە پشتڕاستکردەوە: “یونس جەلیلی”، “سەعید ڕەزایی” و موزەفەر وەتەن دوست. ئەو هاوڵاتیانە لە ڕۆژەکانی ٢٥ و ٢٦ی خەزڵوەر / ١٦ و ١٧ی مانگی ١١، لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٨ی سەرماوەز / ١١.٢٩، “فرشتە چراغی”، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنیی باوەڕمەند بە ئایینی یارسان و یەک لە ئەندامانی ڕێکخراوی “سرو سبز”ی داڵاهو، لە ماڵی خۆی لە شاری سەرپێڵ زەهاو دەستبەسەرکرا. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤ دووا و گوتی: “هێزە ئەمنییەکان پاش ئەوەی فریشتە چراغییان دەستبەسەرکرد، گواستییانەوە بۆ دەستبەسەرگەی یەک لە ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان”. ئەم رۆژنامەوانە…
زیاترناسنامەی کوژراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی مەریوان پشتڕاست کرایەوە سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مەریوان، ناسنامەی کوژراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەی مەریوانیان “مێهران تاک”، تەمەن ٣١ ساڵ و باوکی کۆرپەیەکی ١٤ مانگان ڕاگەیەندووە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، مێهران تاک ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦ لەمیانەی خۆپیشانداەکانی مەریواندا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکان. دەگوترێت گوللە بەر سەری کەوتووە و بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی. جێگەی ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان…
زیاتربەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر / ١١.٢٠، خەلیل ئەسەدی بوژانی، چالاکوانی مەدەنیی یارسان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی جافرئاوای کرماشان دەستبەسەرکراوە. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دووا و گوتی: “هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە چەندین ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خەلیل ئەسەدی بوژانی، دەرگاکەیان شکاند و چوونە ناو ماڵەکەوە. ئەو هێزانە پاش پشکنینی…
زیاتربەدوواداچوونێک سەبارەت بە وردەکارییەکانی سەرکوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە مەریوان مەریوان تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بەگوێرەی لێدوانی شایەتحاڵان و سەرچاوەکانی لە مەریوان هەستاوە بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ بەدوواداچوون لەبارەی وردەکارییەکانی سەرکوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لەو شارەدا. بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بەدەست گەیشتوون، خۆپیشاندانەکانی شاری مەریوان لە ڕۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردوو ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦ ەوە بەشێوەی هێمنانە دەستیپێکرد و پاش پەلاماری هێزە ئەمنییەکان بۆسەر خۆپیشاندەران بەرە توندوتیژی پاڵ پێوە نرا. خۆپیشاندەران وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرش و تەقەی…
زیاتردۆخی تەندروستیی دەیان برینداری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانکەر ڕاگەیەندراوە بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، مەریوان، سنە و بۆکان کە بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربوون، لەناو ماڵی هاوڵاتیاندا چارەسەریی پزیشکییان بۆ دەکرێت و دۆخی تەندروستیی ژمارەیەکیان بەهۆی دەست نەکەوتنی کەلوپەلی دەرمانی و پزیشکی نیگەرانکەر ڕاگەیەندراوە. دەگوترێت ئەو هاوڵاتیانە لە ترسی ئەوەی دەستبەسەربکرێن سەردانی ناوەندە دەرمانی و پزیشکییەکانیان نەکردووە، چونکە ژمارەیەک…
زیاتربەگوێرەی زانیاییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “پەریسا سەیفی”، چالاکوانی کلتوری و هونەریی کورد لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەرەوە / ١١.١٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە سنە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لەو بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی گوت: “پەریسا سەیفی پاش دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەری ئیتلاعاتی سپا گوازرایەوە. لە ئێساشدا ڕۆژانە لەو دەستبەسەرگەیەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەویشدا دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (کانون اصلاح و…
زیاترکەشی شاری مەریوان بەسەربازیکراوە و دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیان بەردەوامە سەرچاوەیەک لە مەریوانەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوت: “هێزە ئەمنییە دەمامەکدارەەکان شەقام و مەیدانە سەرکەییەکانی ناو شاریان قۆڕخکردووە، لێپرسینەوە لەگەڵ هاوڵاتیان و ڕێبوارانی سەر شەقامەکان دەکەن و مۆبایلەکانیان دەپشکنن. ئەگەریش ڤیدیۆ یان وێنەی خۆپیشاندانەکانی ئەوم دوواییانە لەسەر مۆبایلەکانیان ببینین دەستبەسەریان دەکەن”. بەگوتەی ئە سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان هەروەها هەڵدەکوتنە سەر کافێتریا و چاخانەکانی ناو شار و هاوڵاتیان دەستبەسەردەکەن. دەستبەسەرکرانی…
زیاتربۆکان؛ ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەکانەوە کوێر بوون سەرچاوەیەک لە شاری بۆکانەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: “خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە شاری بۆکان ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦ لە شەقامی سەرەتای مەیدانی فەرمانداری دەستیپێکرد، پاش ماویەکی کەم هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندەران و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردن”. بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان بە گولـلەی پلاستیکی هاوڵاتیانیان کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی کوێڕبوونی ژمارەیەک…
زیاتر