به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، محه‌ممه‌د مه‌نسووری، ئه‌ندامی مه‌كته‌ب قورئان و مامۆستای هونه‌رستانی سه‌نعه‌تگه‌رانی نایسه‌ری سنه، به بڕیاری به‌رپرسانی گۆزینێشی ئێدارەی پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگای کوردستان له سه‌ر كار ده‌ركرا. مه‌كته‌ب قورئان دوای بڵاوکردنەوە ئه‌م هه‌واڵه له ماڵپەری فەرمی خۆیدا، ده‌ركردنی لە سەر کاری ئه‌م ئه‌ندامه‌یان كه پێشینەی شه‌ش ساڵ وانەوتنه‌وه‌ی هه‌یه، مه‌حكووم كردووه. هەروەها له‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه كه محه‌ممه‌د مەنسووری له یه‌ك ساڵی…
زیاتربه پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه‌س یا كه‌سانێكی نه‌ناسراو به‌شێك له كێلی گۆڕی دوكتور مه‌سعود گوڵزارییان له به‌شی «نام‌آوران»ی به‌هه‌شتی زارای تاران شكاندووە. یه‌كێك له شاگردهكانی ئه‌م شوێنه‌وار ناسه بەناوبانگ و بەئەزموونە دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كودستانی وت:« شكاندنی به‌شێك له كێلی قه‌بره‌كه، كه وشه‌ی ئه‌وه‌ڵ و ئاخر له سه‌ری نووسراوه، نیشان ئه‌دات كه ئه‌م…
زیاترمریهم مێهرابی، هاووڵاتیی كوردی یارسانی دانیشتووی كرماشان، دوای بانگهێشتكران بۆ ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مریه‌م مێهرابی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز دوای بانگهێشتكردنی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان، له سه‌ر چالاكییه‌كانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كه له ده‌ره‌وەی ئێرانه، كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه. ساسان مێهرابی، براوی ناوبراو له ئه‌ندامانی شۆرای به‌ڕێوه‌به‌ری…
زیاترسهرچاوهكانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له شاره‌كانی سه‌قز، بانه و سه‌رده‌شت باس لە پچڕانی ئینته‌رنێتی مۆبایل لەم شارانە دەکەن. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زه‌وه، به هۆکارێکی نادیار ئێنته‌رنێتی مۆبایل له‌م سێ شاره تووشی خاوبوونه‌وه و پچڕان بووه. هه‌روه‌ها هێزێکی زۆری جلوبەرگ مەدەنی لەسەر شه‌قامه‌كان و دەروازەکانی ئەو شارانە بڵاوەیان پێ کراوە و ئامادەبوونێکی بەرچاویان هەیە. له لایه‌كی دیكه‌وه، تێكچوون و بڕانی ئینته‌رنێتی…
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٦ی گەڵاڕێزان، دادگای لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مورتەزا حەقبەیان، ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی سنە و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی «ئەعمەک»، لە لقی ١٠٤ی کەیفەریی بینای دادوەریی شەهید بەهەشتیی سنەدا بەڕێوە چوو.ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم چالاکە میدیاییە کراونەتەوە بریتیین لە «بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی دەوڵەتی» و «تۆمەتلێدان و بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ» لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەندێ بابەتەوە لە کاناڵی تێلێگرامیی «ئەعمەک»دا.مورتەزا حەقبەیان ٣ی خەرمانانی…
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، دوابەدوای سکاڵای شارەوانی پێشووی شاری سەقزەوە، پێنج چالاكی ڕاگەیاندنکاری ئەم شارە بانگهێشتی بەردەم دادگا كراون.فه‌ردین موسته‌فایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «سه‌قز ڕووداو»، كه‌یوان جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ر و زاهێد شه‌ریفپوور سه‌رنووسەری كاناڵی «واکاوی»، هیوا مه‌جیدی به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی «ساکاپرێس» و موسته‌فا حه‌مدی به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی «پرسمان»ی سه‌قز بانگهێشتی بەردەم لقی یه‌كی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سه‌قز كراون و تۆمه‌تەکانیان پێ…
زیاترڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو حه‌سه‌ن جه‌نگخا، مه‌لای ئایینیی کورد کە لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، دوای تێپەڕینی حه‌فته‌یه‌ك به‌دانانی بارمته ئازاد كرا.سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م مه‌لای ئایینییه دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «مامۆستا حه‌سه‌ن جه‌نگخا، خه‌ڵكی گوندی حه‌وتخانی سەڵماسه کە ٢٩ی گه‌لاوێژ له كاتی ڕۆیشتندا بۆ گوندی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م…
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ زارا جەماڵی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی «فش»ی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٩ مانگ زیندان ڕەوانەی زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان کرا.ئیدارەی ئیتلاعاتی کەنگاوەر ئەم چالاکە ژنە کوردەی لە ڕەشەمەی ١٣٩٧دا و دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە دژایەتیکردن لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا بانگهێشت کرد و خستیە ژێر لێپرسینەوە. ڕۆژی دواتریش دوای بانگکران بۆ…
زیاتربه‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەلاوێژ کەریم مێهرابی، باوکی ساسان مێهرابی ئەندامی شۆرای بەڕێوەبەریی پلاتفۆرمی یارسان و پێشکەشکاری تێلەڤیزیۆنی ئاریەن لە سوێد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەرپێڵ زەهاوەوە دەستبەسەر کرا و چەند کاتژمێرێک لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدا لێپرسینەوەی لێ کراوە. ساسان مێهرابی سەبارەت بەم ڕووداوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «باوکم چەند کاتژمێرێک لە لایەن چەند کاربەدەستێکی ئیدارەی ئیتلاعاتی…
زیاتر