بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، لقی ٥ی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سهقز، ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە کە ڕووبەڕووی دوو چالاكی ناسراوی كرێكاریی كورد مهحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی کرابوویەوە.بهپێی ئەو دادنامهی لەم سەرچاوەیەوە درچووە، ئیتڵاعاتی پۆلیس (هێزی ئینتیزامی) به تۆمهتی «پڕوپاگهندەی دژ بە حكومەت» سکاڵایی لەسەر دوو چالاكه كرێكارییه تۆمار کردبوو، ئەویش لەبەر بڵاوكردنهوهی ئاڵای كۆمهڵه له تۆڕه كۆمهلایهتییهكاندا.دانیشتنی دادگاییكردنی ساڵحی…
زیاترتۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان زانویەتی کە ڕۆژی سێشهممه ١٣ی مانگی جۆزهردان، نزیكهی بیست كهس لهو كرێكارانهی كه به شێوهی گرێبهست له “کۆمپانیای پەرەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو و وزەی ئێران” له بهنداوی «ژاوه» كار دهكهن، بهرانبهر به دواکەوتنی مووچە و ههروهها وهرنهگرتنی جێژنانه و ساڵانهی ساڵی ڕابردوو، نارهزایهتییان دهربڕی. ئهم كرێكارانه ههڕەشهیان كردووه ئهگهر داواكارییهكانیان جێبهجی نهكرێت دهست لە کار دەکێشنەوە و مان دەگرن.بهنداوی خەزێنەیی…
زیاترسەرەڕای ئەوەی کە بەپێی بڕیارنامەی تازەی دەزگای داد، ئەو بەندکراوانەی تۆمەتی “هەوڵدانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی”یان خراوەتە پاڵ و کەمتر لە ٥ ساڵیان سزا بەسەردا سەپێندراوە مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانەیان دەدرێتێ، ٥ چالاکوانی کرێکاریی بەندکراو لە بەندیخانەکانی سنە و بۆکان بەناوەکانی “ئیسحاق ڕوحی”، “تەوفیق مەحمودی”، “زانیار دەباغیان”، “خەبات دێهدار” و “هادی تەنومەند” تاوەکو ئێستا ئەو مۆڵەتەیان نەدراوەتێ. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە چەند لێدوانێکدا لەگەڵ بنەماڵەی…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان – بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵدەری ئیلنای ئێرانی، “ئەسکەندەر لوتفی”، چالاکوانی بواری مافەکانی مامۆستایانی مەریوان و یەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێکخستنی رێکخراوی مامۆستایانی ئێران لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای سزادانی سنەوە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بانگەشەی نەڕاست” بە ٢ ساڵ بەندکران سزادراوە. ئەو سزایە ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٦ بە “ساڵح نیکبەخت”، پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە. ساڵح نیکبەخت، پارێزەری ئەو چالاکوانە لە لێدوانێکدا بۆ ئیلنا ئاشکرای…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، “کامران ساختومانگەر”، چالاکوانی کرێکاری لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بەتۆمەتی “رێکخراوی کوردستانی حێزبی کمونیست ئێران- کۆمەڵە” بە ٥ ساڵ و تۆمەتی “بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی” بە ساڵێک بەندکران سزادراوە. بەپێی مادەی “کۆکردنەوەی سزاکان”ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٥ ساڵ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت. ئەو چالاکوانە کرێکارییە شەوی ١٣ی خەرمانان / ٠٩.٠٤ لە گوندێکی دەوروبەری شاری سەقز…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٤، “جەلیل محەمەدی”، چالاکوانی کرێکاری و یەک لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارەک سەبارەت بە ناونیشانی دەستبەسەرگەکەی لە بەردەستدا نییە. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەهۆی چالاکییە کرێکارییەکانییەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە…
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤ زانیویەتی، فەرامەرز شەریعەتی چالاکوانی کرێکاریی کورد و خەڵکی شاری سنە، رۆژی ٢٢ی رەزبەر/ ١٠.١٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شەریعەتی و سەردانیان بۆ ناوەندە ئەمنی و یاساییەکان هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی چ ناوەندێک دەستبەسەری کردووە، لەبەر دەستدا نییە. هەروەها شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی تا ئێستا نادیارە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رەحیم میرو سەگرکان، هاوڵاتی خەڵکی مەرگەوەری ورمێ…
زیاتربەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١١ی ڕەزبەر / ١٠.٣، کامران ساختومانگەر، چالاکوانی کرێکاریی لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە. دادگای شاری سنه بۆ ئازاد كردنی ئهم چالاكوانه كرێكارییه داوای دانانی بارمهتی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی كردووه. شەوی ١٣ی خەرمانان/.۲۰۱۹.٠٩.٠٤ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر باخی سەید عەلی حسێنی لە گوندێکی دەوروبەری سەقز و کامران ساختومانگەریان دەستبەسەر کردبوو. ناوبراو پاشان گوازرابووەوە بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە. سەید…
زیاتررۆژی یەکی رەزبەر/ 09.22 خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری بۆ تێپەڕاندنی سزای دوومانگ بەندکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە. هەروەها نەبەز کیانپور بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لە ناوەڕاست مانگی پاییزی ساڵی رابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە…
زیاتر